مەحمود ئەمیری موقەدەم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤی ئێران کە ناوەندەکەی لە نەرویجە، لەسەر ئاماری لە سێدارەدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە سی مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ٢٣٠ کەس، کە ٨ی ژنە لە سێدارەدراون.
هەڵکشانی ڕێژەی لە سێدارەدان
مەحمود ئەمیری ئاماژەی بەوەدا ژمارەی ئەم لە سێدارەدانانەی ئەم سێ مانگە، بەراورد بە ساڵی ڕاپردوو دوو هێندە زیادی کردوە و گوتی: "ئێران بۆ لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسی سود لە ئاڵۆزی نێوان وڵاتان و ئەمریکا وەردەگرێت."
شایەنی باسە ساڵی پێشوو ٩٧٥ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە لایەن ڕژێمی دەوڵەتی ئێرانەوە لە سێدارەدراون.