تەرمی حاجی ئەحمەدی سەرۆکی پێشووی پەژاک لە سلێمانییەوە ڕەوانەی گۆڕستانی شەهیدانی قەندیل کرا

تەرمی حاجی ئەحمەدی یەکێک لە دامەزرێنەران و هاوسەرۆکی پێشووی پەژاک، بە مەراسیمێکی بەشکۆ لە شاری سلێمانییەوە بەرەو گۆڕستانی شەهیدان لە قەندیل بەڕێ کرا.

ئەمڕۆ تەرمی ڕەحمان حاجی ئەحمەدی یەکێک لە دامەزرێنەران و هاوسەرۆکی پێشووی پەژاک، دوای ئەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا بە مەبەستی بەخاک سپاردنی گەڕێندرایەوە بۆ کوردستان، کەمێک پێش ئێستا بە مەراسیمێکی شکۆدارلە شاری سلێمانی پێشوازی لێکرا وپاشان تەرمەکەی ڕەوانەی گۆڕستانی شەهیدانی  قەندیل کرا.

لە مەراسیمی ماڵئاواییەکەدا خانەوادەی شەهیدان، ئازادییخوازان و وڵاتپارێزان تێیدا بەشداربوون و تەرمی حاجی ئەحمەدی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی ناسراو بە ئەحەسوور لە شاری سلێمانی ڕەوانەی گۆڕستانی شەهیدان لە بناری قەندیل کرا.

ئەندازیار عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی ناوسراو بە (حاجی ئەحمەدی) سیاسەتمەدار و یەكێك لە پێشەنگانی دیاری کورد و هاوسەرۆکی پێشووی پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پەژاک)، کە زیاتر لە نیو سەدە لە تێکۆشان و خەباتی نەتەوەیی بۆ ئازادیی و دۆزی ڕەوای گەلی کورد بێوچان بەردەوام بوو، لە ١٨ـی ئاداری ٢٠٢٥ بە هۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیانئاوایی کرد.

 پێشین 1 of 19 دواتر