٤ ی نیسان بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووناکی ژیانەوەیە. ڕووناکی هیوای ژیانی ئازادە، ئاگرێکە لەنێو جەرگەی گەڕانی ئازادیدا. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی گەلی هەرێمەکە، بۆ دیموکراسی، هەموو ژیانی بە تێکۆشان بەڕێ کرد. بۆیە ٤ ی نیسان وەک ڕۆژبوونی هەموو گەلانی ئازادیخواز پێناسە دەکرێت. گەریلاکانی هەپەگە شاهین ڕەقە و ئاڤاڕەش ڕەقە بەبۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆوە هەست و بۆچوونی خۆیان دەربڕی.
'ڕێبەر ئاپۆ بناسن و لەوێوە ڕاستی خۆتان بدۆزنەوە'
شاهین ڕەقە: "من وەک عەرەبێک و شوێنکەوتووی فیکری ڕێبەر ئاپۆ ٤ی نیسان لە هەموو گەلانی ئازادیخواز پیرۆز دەکەم. ئێمە دەزانین کە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی زۆرترین ستەم بووەتەوە، بەڵام بە دەستپێشخەری ڕێبەر ئاپۆ، ئیدی گەلی کورد بەرەو ئازادی هەنگاوی نا. ئەمەش ڕێگەی ئازادی بۆ هەموو گەلانی هەرێمەکە کردەوە. لە بناغەی دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئێستەدا، ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ بەرچاوە. لە ٢٦ ساڵی ڕابردوودا هەموو ساتێکی ژیانی خۆی لە پێناو تێکۆشاندا فیدا کردووە. ئەمڕۆ فیکری ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو شوێنێکدا بڵاودەبێتەوە. فیکری ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای گەڕان بە دوای ئازادی و دیموکراسییە. ئەم فیکرە تاکە ڕێگای ئازادییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. پێش ئەوەی ئاشنای ئەم فیکرە بین، تێڕوانینەکانمان زۆر بەرتەسک و سنووردار بوون. بەڵام بە ناسینی ڕێبەر ئاپۆ، ئێستا ئێمە نەک تەنیا بیر لە ئازادیی خۆمان دەکەینەوە، بەڵکو بیر لە ئازادیی هەموو مرۆڤایەتیش دەکەینەوە.
تێڕوانینی ئێمە بۆ هەڤاڵێتی و کۆمەڵگا گۆڕاوە. ئاشنای هەڤاڵێتیی ڕاستەقینە بووین. ئەمڕۆ دەبینین کە ڕێبەر ئاپۆ ژیانی خۆی لە پێناو هەڤاڵێتیی ڕاستەقینەدا فیدا کردووە؛ ئەو هەڤاڵی هەموو هەڤاڵانە. ئەمڕۆ فەلسەفەی 'ژن ژیان ئازادی' لەم هەرێمەدا سەرهەڵدەدات و لە کوردستان پێشەنگایەتی دەکرێت. هەر بۆیە من وەک گەریلایەکی عەرەب دەڵێم؛ ئاشنابوونم بە ڕێبەر ئاپۆ، بێداربوونەوەیەکی ویژدانی بوو. بانگەواز لە هەموو گەنجانی عەرەب دەکەم، ڕێبەر ئاپۆ بناسن، کتێبەکانی بخوێننەوە، ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ بناسن و لەوێوە ڕاستی خۆتان بدۆزنەوە. ٤ ی نیسان ڕۆژبوونی هەموو گەلانی ئازادیخوازە. بۆیە دیسانەوە ٤ ی نیسان لە هەموو گەلان پیرۆز دەکەم".
'بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ خۆتان ڕێکبخەن'
ئاڤاڕەش ڕەقە: 'پێش هەموو شتێک، ٤ ی نیسان لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو هاوڕێیان و گەلان پیرۆز بێت. ٤ ی نیسان بۆ ئێمەی گەریلا و بۆ گەلەکەمان، زۆر واتادارە. ٤ ی نیسان بۆ من ڕۆژێکی مێژووییە. گەر مرۆڤ بیەوێت خۆی بناسێت و خۆی پێش بخات، بەرامبەر ئەم سیستەمە تێبکۆشێت، پێویستە دەربارەی ئەم ڕۆژە قووڵ ببێتەوە. چونکە کاتێک پراکتیکی ڕێبەر ئاپۆ دەناسێت، دەزانێت ئەم پراکتیکە چەندێک بەنرخە. ئەمڕۆ ئێمە وەک گەلانی جیاواز یەکمان گرتووە، پێکەوەدەژین و بەرخۆدان دەکەین، ئەمەش ئەنجامی ڕەنجی چەند ساڵەیە. هەموو سیستەمە باڵادەستەکان دژی یەکێتی گەلان کاردەکەن و هەوڵدەدەن گەلان لەیەکدی دووربخەنەوە، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ ئەم هەوڵانەی پووچەڵ کردەوە.
بۆیە کاتێک ڕێبەرێتی بە دیل گیرا، دەیان کەس ئاگریان لە خۆیان بەردا. ڕێبەرێتی گەلی لە نەبوونەوە ئافراند. تێکۆشانی ٥١ ساڵەی پەکەکە، دەرئەنجامی ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانە. ئێمە وەک گەنجانی عەرەب بەشداریمان لەم تێکۆشانە کرد، هەر بۆیە ٤ی نیسان بۆ ئێمە زۆر گرنگە. لەناو تەڤگەردا ئێمە لە گەلانی جیاواز پێکەوە دەژین و تێکۆشان دەکەین. لێرەوە دەمەوێت بانگەوازی کۆمەڵگا بکەم؛ گەلانی عەرەب، کورد، ئاشووری و ئەرمەنی بە یەکسانی پێکەوە بژین و لەم ڕووەوە خاوەنداری لە ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ بکەن. لە هەمان کاتدا پێویستە هەموو گەنجانی عەرەب بە فیکری نەتەوەی دیموکراتیک و فیکری ڕێبەر ئاپۆ خۆیان بەرەوپێش ببەن.
ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان وەک هێزەکانی هەپەگە و یەژا ستار، گرێدراو بە فیکر و ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ، پێکەوە تێکۆشانێکی مەزن دەکەین. ئامانجی ڕێبەرێتی ئافراندنی ژنی ئازادە، ئێمەش لەسەر ئەم بناغەیە هەنگاودەنێین و بەرخۆدان دەکەین.
ڕێبەرێتی گەنجانی لەدەستی سیستەم ڕزگار کرد، بۆیە ٤ ی نیسان بۆ ئێمە زۆر گرنگە. دەبێت تا ئازادی ڕێبەرێتی، تێکۆشانێکی مەزن بکەین. بانگەواز لە هەموو گەنجان دەکەم، بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ خۆتان ڕێکبخەن. دووبارە ٤ ی نیسان لە هەموو گەلان پیرۆز دەکەم".