بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین بەردەوامە

ئەو چالاکییەی بە ئامانجی پاراستنی بەنداوی تشرین دەستی پێ کردووە، ٨٩ ڕۆژە بەردەوامە.

خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، وە بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین، لە ٨ ی کانوونی دووەمەوە لە بەنداوی تشرین ئێشکگری دەگرن.

ئەمڕۆش حەوتەم گرووپی کانتۆنی فورات گەیشتنە بەنداوەکە و ئێشکگریان گرت.

بەشداربووان دووپاتیان کردەوە، بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان و پاراستنی بەنداوەکە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و پشتگیریکردنی هێزەکانی قەسەدە و یەپەژە.

چالاکییەکە پێی نایە ڕۆژی ٨٩ هەمینەوە.