بە دیمەن

شانۆی "مۆسیقای سوور" لە فیستیڤاڵی شەهید یەکتا هەرەکۆڵ نمایشکرا

یەکەم ڕۆژی حەوتەمین فیستیڤاڵی شانۆیی شەهید یەکتا هەرەکۆڵ، بە شانۆیەکی گرووپی "هاوڕێیانی گەزیزە" بە ناوی "مۆسیقای سوور" دەستی پێ کرد.

حەوتەمین فیستیڤاڵی شانۆیی شەهید یەکتا هەرەکۆڵ بە درووشمی "وڵاتپارێزی ڕاستەقینە، هونەرمەندێکی بوێرە" لەلایەن تەڤگەری کەلتوور و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا و کۆمۆنەی شانۆ ڕێکدەخرێت. چالاکییەکانی فیستیڤاڵەکە لە ٢٧ ی ئادار دەستی پێ کرد. بەڵام بەهۆی پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی ئەکیتۆ تا دوای ٤ ی نیسان دواخرا.

گرووپی "هاوڕێیانی گەزیزە" لە شاری سلێمانی باشووری کوردستانەوە بەشداربوون. گرووپە بە ناونیشانی "مۆسیقای سوور" شانۆیەکیان پێشکەش کرد. شانۆکە لە دەرهێنانی نووسەر و ئەکتەر، گەزیزە عومەرە. شانۆکە تیشک دەخاتەسەر ئەو سەختییانەی کە ژنان لە ژیاندا ڕووبەڕووی دەبنەوە.

لە فیستیڤاڵەکەدا ١١ گرووپ لە شارەکانی سوریاوە بەشداردەبن. لە ڕۆژێکدا ٢ شانۆ و سیمینارێک پێشکەش دەکرێت. سیمیناری یەکەم بە ناونیشانی "شانۆگرافیا و دەروازەی تێپەڕاندنی ڕەخنە" لەلایەن ئەحمەد مەکاراتی، سیمیناری دووەم بە ناونیشانی "گرنگی شانۆ لە پێگەیاندنی تاک و کۆمەڵگەدا" لەلایەن مامۆستا ڕێزان ساڵح، سێمیناری سێیەم بە ناونیشانی "گرنگی ڕووناکی و زانستی ڕەنگەکان و بەشەکانی" لەلایەن مامۆستا موعین دوێر پێشکەش دەکرێت.

فیستیڤاڵەکە لە ١١ ی نیسان بە ڕاگەیاندنی ناوی براوەکان کۆتایی دێت.