هەپەگە ناسنامەی ٢شەهیدی راگەیاند
هەپەگە ناسنامەی ٢گەریلای کە لە گارێ شەهید بوون ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: "بە پێشەنگایەتی هەڤاڵان دۆغا و ئەیلول تێکۆشانمان سەردەکەوێت و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە ببینە شایانی یادەوەرییەکانیان."
هەپەگە ناسنامەی ٢گەریلای کە لە گارێ شەهید بوون ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: "بە پێشەنگایەتی هەڤاڵان دۆغا و ئەیلول تێکۆشانمان سەردەکەوێت و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە ببینە شایانی یادەوەرییەکانیان."
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدان ڕاگەیاند:
"شەڕڤانانی هیژای ئاپۆیی و تێکۆشەرانی یەژاستار، هەڤاڵانمان دۆغا و ئەیلول، لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمی گارێ لە کاتە جیاوازەکاندا شەهید بوون. ئێمە وەک هەڤاڵانیان، بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە بە پێشەنگایەتی هەڤاڵان دۆغا و ئەیلول تێکۆشانمان بەر سەرکەوتن بگەیەنین و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە شایانی تێکۆشان و یادەوەرییەکانیان بین."
هەڤاڵ دۆغامان، لە کاتێکد کە هێرشە کۆمەڵکوژییەکان لە دژی گەلەکەمان پەرەی دەسەند، بە بێ دوودڵی پەیوەندی بە خەباتی گەلەکەی بۆ ئازادی کرد. بە بوێرییەکی گەورە و تێکۆشانی فیداکاریی خۆی، هەر زوو بوو بە شەڕڤانێکی لێهاتوو. هەڤاڵمان دوای ئەوەی لە چالاکییەکدا بە سەختی بریندار بوو، ئاگری ئازادی لە دڵی خۆیدا بەرپا کرد و دواتر شاخەکانی کوردستانی هەڵبژارد و لەگەڵیان تێکەڵ بوو و بەو شێوەیە خەونی منداڵی خۆی بەدیهێنا. هەڤاڵمان دۆغا بە هەموو هێزەوە بە زمان و ڕۆحیەتی ئازادییەوە هەستی ئازادی لە شاخەکانی کوردستان دەبینی و هەر ساتێک لەم شوێنانەدا بە هەر هەناسەیەکی خۆی بە نەمری دەهێشتەوە. هەڤاڵمان بە جددیەت، خوڵقکاری و دیسیپلین لە کارەکانیدا، ڕێز و سەرسامی هەموو هەڤاڵانی بەدەستهێنا و میراتێکی لەبیرنەکراوی تێکۆشانی لە دوای خۆی بەجێهێشت. ئێمە وەک هەڤاڵانی، جارێکی تر بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە بەردەوام یادی هەڤاڵمان دۆغا بە زیندووی لە تێکۆشانماندا بهێڵینەوە.
هەروەها هەڤاڵ ئەیلول گەریلایەک بوو کە وڵاتپارێزی کوردستان و شۆڕشگێڕیی ئاپۆیی وەک کولتوورێک بۆ خۆی لە باوەش گرتبوو و فەلسەفەی ئازادی ئاپۆیی کردبووە سەرچاوەی سەرەکی ژیانی. وەک ژنە گەریلایەک کە هەموو ژیانی خۆی بۆ خەبات بۆ ئازادی گەلەکەمان تەرخان کرد، بوو بە ڕەمزی فیداکاری و ڕاستگۆیی و بەشدارییەکی بێ دودڵی لە هەموو بوار و تێکۆشانێکدا کە تێیدا بەشدار بوو، بە پابەندبوون بە شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ لە بەرزترین ئاستدا جێبەجێ دەکرد. لە هەموو ساتێکی خەباتیدا بەو شێوەیە سۆز و گرێدراو بوونی خۆی نیشان دا. هەڤاڵ ئەیلول، بە بوێری لە شەڕدا و بە فیداکاری لە ژیانی حزبیدا، تێکۆشەرێکی نموونەی یەژا ستار بوو بۆ هەموو هەڤاڵەکانی. بەدڵنیاییەوە تێکۆشانی ١٢ساڵەی بێوچان و سەرکەوتووانەی هەڤاڵ ئەیلول کە بە شەهیدبوون گەیشتە لوتکە، بە شایانی تێکۆشانی دەگەیەنینە سەرکەوتن و بە دڵنیاییەوە ئامانج و ئاواتەکانی بەدی دێنین.
بە تایبەت پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای هەر دوو هەڤاڵمان و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین کە گەریلای بەنرخ و هێژای وەک هەڤاڵانمان دۆغا و ئەیلولیان پێشکەش بە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان کرد، دیسان بە ڕێزداری و منەتدارییەوە یادی هەڤاڵانمان بەرز ڕادەگرین و بەڵێن دەدەین ڕێبازیان هەتا سەرکەوتن بەردەوام بکەین.
ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان وەهایە:
ناو و ناسناو: دوغا شین
ناو و پاشناو: بنوش ئاڵتای
شوێنی لەدایکبوون: ڕحا
ناوی دایک و باوک: عوەیش – سەلامی
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢٥/ گارێ
**********************************
ناو ناسناو: ئەیلول دەنیز زاگرۆس
ناو و پاشناو: ئەڤین ئیشبیلیر
شوێنی لە دایکبوون: جولەمێرگ
ناوی دایک و باوک: گوزەل– خالید
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١ی شوباتی ٢٠٢٥ / گارێ