بە دیمەن

لە مانهایم "ڕۆژانی کتێبەکانی ئۆجالان" ئەنجامدرا

لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا بە بەشداریی تەڤگەری ژنانی کورد یەژەکە_ئە و ژنانی گەنجی کورد چالاکی 'ڕۆژانی کتێبەکانی ئۆجالان' بەڕێوەچوو.

ژنان وردبوونەوە و هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆیان دەربارەی ژنان لەسەر کارت نووسی، کارتەکانیان بە گوڵ ڕازاندەوە و بە دارەکانی دەوروبەری Wasserturm کە گۆڕەپانێکی قەرەباڵەغی شارەکەیە، کارتەکانیان هەڵواسی.

لە چالاکییەکەدا تیشکخرایە سەر دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ کە ژنان وەک پێشەنگی چارەسەر و گۆڕانی کۆمەڵایەتی پێناسە دەکات.

ژنێکی بەشداربوو، گوتی: "تێگەیشتن لە ڕێبەر ئاپۆ ئەرکێکی دژوارە، بەڵام هاوکات کارێکی خۆشە. بەتایبەت وەک ژنان لەسایەی فیکری وی فێربووین کە خۆمان وەک جەوهەری کۆمەڵگە و کەسێتی ئازاد ببینین".

هەروەها لە چالاکییەکەدا چەند بەشێک لە نووسینەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی ژنان بە دەنگی بەرز خوێنرایەوە.

ژنان لەگەڵ ئەو کەسانەی لە دەوروبەریان کۆبوونەوە وتوێژیان کرد دەربارەی ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ. گەلی مانهایم بەگەرمی بەدەم چالاکییەکەوە چوون.