بە دیمەن

لە لەندەن بۆ "سڵاوکردن لە بەرخۆدانی ئامارا" ڕێپێوان کرا

ئەنجوومەنی ژنانی ژیان لە لەندەن بۆ ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە درووشمی "سڵاو لە ڕێپێوانی ئامارا دەکەین" ڕێپێوانێکی جەماوەریی ئەنجامدا.

لەسەر بانگەوازی ئەنجوومەنی ژنانی ژیانی لەندەن بە درووشمی "لە لەندەنەوە سڵاو لە بەرخۆدانی ئامارا دەکەین" ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا.

جەماوەر لەبەردەم کتێبخانەی ود گرین کۆبوونەوە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ڕۆژبوونت پیرۆز ئەی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان بەرزکردەوە.

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بەشداربوون و وێنەی ڕێبەر ئاپۆیان هەڵگرت.

لەسەر ناوی ئەنجوومەنی ژنانی ژیان، گوڵێ پازارجیخ ڕایگەیاند ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژبوونی گەلی کورد، لەدایکبوونی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکە کە ئەڵتەرناتیڤی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە و لەدایکبوونی تێکۆشانی ژنانە. جەختی کردەوە دەبێت تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر بکرێت.

پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی ئێمەی ڕووناک کردەوە

گوڵێ جەختی کردەوە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ مانیفیستۆی ژیانی دیموکراتیک و ئازادە، گوتی: "بە خاوەنداری لەم بانگەوازە دیسانەوە دەڵێین، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی ئێمەیە".

نوێنەری تەجەشە گوتی: "فیکر و پارادایم و ژیانی ڕێبەر ئاپۆ، ڕێگەی ئێمە ڕووناک دەکاتەوە. گەنجانی شۆڕشگێڕ تا مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، بەرخۆدان مەزن دەکەن".

پاشان جەماوەر بە درووشم و هەلهەلە و چەپڵە ڕێپێوانیان کرد، ڕێپێوانەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.