له راپۆرته‌كه‌دا كه به ناونیشانی "به‌زۆر ده‌ركردن، نا بۆ گولـلهبارا كردن و گرتنی هه‌ڕه‌مه‌كی" رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی ئێران و توركیا له دژی ئه‌فغانییه‌كان نیشاندا كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران و توركیا ئه‌و ئه‌فغانیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له سنور بپه‌ڕنه‌وه به زۆره‌ملێ ده‌رده‌كه‌ن و به شێوه‌ی نایاسایی ژن و منداڵ و پیاوانیان داوه‌ته به‌ر گولـله.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان به شایه‌تی ٧٤ كه‌س كه له مانگی ئاداردا له سنوور ده‌ركراون، له‌وانه ٤٨ یان باسیان له‌وه‌كردووه كه كاتێك هه‌وڵیانداوه له سنووری نێوان ئێران و توركیا بپه‌ڕنه‌وه، ته‌قه‌یان لێكراوه.
به‌پێی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی هێزه‌كانی ئێران ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی پڕ له مرۆڤ كردووه و به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌یان كه‌سیان كوشتووه و بریندار كردووه".
ماریا فۆریستیهر له راپۆرته‌كه‌دا قسه‌كانی گواستراونه‌ته‌وه به‌م جۆره‌ی راگه‌یاندووه، "هێزه ئه‌منییه‌كانی سنوری توركیش به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ته‌قه‌یان كردووه".
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاند، "داواكاری ئێمه له كاربه‌ده‌ستانی تورك و ئێران ئه‌وه‌یه كه هیچ كه‌سێك له سنور ده‌رنه‌كه‌ن و گێڕانه‌وه‌ی نایاسایی رابگرن، مسۆگه‌ركردنی په‌ڕینه‌وه‌ی پارێزراو و دهستڕاگیهشتن به پرۆسه‌ی په‌نابه‌ری جێبه‌جێ بكه‌ن و داواشی له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش كرد كه پشتیوانی دارایی له وڵاتانی وه‌ك توركیا و ئێران بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بحه‌وێننه‌وه.
له مانگی ئابی ٢٠٢١ه‌وه كه تالیبان ده‌سه‌ڵاتی گرته‌وه ده‌ست تا ئێستا به سه‌دان هه‌زار ئه‌فغانی له‌و وڵاته هه‌ڵاتوون.
هـ . ب