ڕێپێوانی درێژ: دەبێت بە هەموو هێزمانەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدابین

کوردستانیان و دۆستانیان پێشوازییان لە ڕێپێوانکارانەکرد کە ماوەی ٢٠ ڕۆژە لە ڕێپێواندان. چالاکوانان گوتیان: "١٥ی شوبات بگۆڕین بۆ ڕۆژی ئازادی. دەبێت گەلی کورد و دۆستانی لە گردبوونەوەی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگدا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدابن."

ڕێپێوانی درێژ

ڕێپێوانی درێژی ٢٦ ڕۆژە کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"دا لە ٢١ی کانوونی دووەمەوە لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا دەستپێکردووە، لە ڕۆژی ٢٠هەمینی ڕێپێوانەکەدا لە شاری ڕیمسی فەرەنسا بەردەوام بوو.

کوردستانیان و پارتی کۆمەنیستی فەرەنسای دۆستی کورد لە گۆڕەپانی پلاس دی ڕۆیاڵی ڕیمس بە جۆشێکی مەزنەوە پێشوازییان لە ڕێپێوانکارانی چالاکییەکە کرد.

لە ناوەندی ڕیمس بە بەردەوامی درووشمەکانی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" دەگوترایەوە. ڕێپێوانکاران دەربارەی ئامانجی ڕێپێوانەکەیان پەیام و بڵاوکراوەی زانیارییان خوێندەوە.

لە گۆڕەپانەکەدا محمەد داغ لەسەرناوی ڕێپێوانکاران قسەیکرد و دوای سوپاسکردنی پارتی کۆمەنیستی فەڕەنسا سەرنجی خستەسەر زیندانیکردنی ٢٦ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ لەژێر سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵییدا، بەرخۆدانێکی مەزن بەڕێوەدەبات. ڕێبەر ئاپۆ چارەسەریییەکی مێژووی خستووتەڕوو. دەبێت لە ١٥ی شوباتدا گەلی کورد و دۆستانیان بە هەموو هێزی خۆیانەوە لە ستراسبۆڕگ پشتیوانی لەو پرۆسە چارەسەرییە بکەن کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە."

لە دوای قسەکان ڕێپێوانەکە تا گۆڕەپانی پلاس ئاڕنۆی بەردەوام بوو، لەوێ ڕێپێوانکاران سوپاسی بەشداربووانیان کرد و بانگهێشتی هەموو کەسێکییان کرد بۆ کۆبوونەوەی گەل.