بە دیمەن

ڕێپێوانی درێژ گەیشتە نانس

ڕێپێوانی درێژ کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا دەسیپێکردووە، لە ٢١هەمین ڕۆژی چالاکییەکەدا لە شاری نانس بەردەوامە.

ڕێپێوانی درێژی ٢٦ ڕۆژە کە لە چوارچێوەیی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد"دا لە شاری لۆرێنتی فەرەنساوە دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ لە ٢١هەمین ڕۆژی چالاکییەکەدا لە شاری نانس بەردەوام بوو. ڕێپێوانکاران گەیشتنە گۆڕەپانی Avenue de l'Europe á Laxou لە لایەن کوردستانیانەوە پێشوازییان لێکرا.

ڕێپێوانکاران و جەماوەری گەل لە گۆڕەپانەکە ئاهەنگییان گێڕا و بە بەردەوامی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"یان دەگووتەوە.

داوتر ڕێپێوانکاران بەرەو گۆڕەپانی  Simone Veil a Nancyبەڕێکەوتن. بە گەشتنیان بە گۆڕەپانەکە، ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە و تێیدا بانگەوازییان بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی گەورەی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگ کرد.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوەکرایەوە ٢٦هەمین ساڵی پیلانگێڕییەکە دەکەنە ساڵی سەرکەووتن و مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گوترا: "لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا ئازادی گەلی کورد بەدەست دەخەین. پێویستە لە ١٥ی شوباتدا مێژوو بنوسینەوە. هەمووکەسێک بانگهێشت دەکەین بۆ بەشدرابوون لە گردبوونەوەکە و لە ئامێزگرتنی ئازادی."

ڕێپێوانی درێژ لە ڕۆژی ٢٢هەمیندا لە شاری میتزی فەرەنسا بەردەوام دەبێت.