ئەنجومەنی کۆمۆنە شۆڕشگێڕییەکانی ئەوروپا: ١٥ی شوبات لە ستراسبۆرگ کۆدەبینەوە
ئەنجومەنی کۆمۆنە شۆڕشگێڕییەکانی ئەوروپا(ADKM) داوای لە سەرجەم شۆڕشگێڕان و دیموکراتەکان کرد کە لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٥ی شوبات کە لە ستراسبۆرگ بەڕێوە دەچێت بەشداری بکەن.
ئەنجومەنی کۆمۆنە شۆڕشگێڕییەکانی ئەوروپا(ADKM) داوای لە سەرجەم شۆڕشگێڕان و دیموکراتەکان کرد کە لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٥ی شوبات کە لە ستراسبۆرگ بەڕێوە دەچێت بەشداری بکەن.
ئەنجومەنی کۆمۆنە شۆڕشگێڕییەکانی ئەورووپا بانگەوازی بەشدار بوونی لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی گەورەی ١٥ی شوبات کرد کە لە ساڵوەگەری پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ستراسبۆرگ بەڕێوەدەچێت.
بەیاننامەکەی (ADKM) بەم شێوەیەیە: "٢٦ساڵ بەسەر پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا تێدەپەڕێت. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری سیاسی گەلی کورد، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بەدواوە لە زیندانی ئەمنی باڵای ئیمرالی لە بارودۆخێکی نامرۆڤانەدا زیندانی کراوە. بەساڵانە پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لە تورکیە و وڵاتانی جیا جیای جیهان بە چالاکیی و خۆپیشاندان شەرمەزار دەکرێت و سەرەنجەکان لەسەر گرنگی ئازادیی بەرزێز ئۆجالانە. بۆیە داوا لە هەموو شۆڕشگێڕان و دیموکراتەکان دەکەین لە ڕێپێوانی ١٥ی شوبات لەگەڵ گەلی کورد یەکبگرین و لە چالاکییەکی ستراسبۆرگ کۆببینەوە."