ئێران ٥زیندانی سیاسی لەسێدارە دا
دادوەری ئێران ٥کەسی کە بە ئەندامبوون لە گروپە ئیسلامیە سوننە قەدەغەکراوەکان تۆمەتبار کردبوو لەسێدارە دا. لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەلانی کەمەوە ٢٤٥ کەس لەسێدارە دراون.
دادوەری ئێران ٥کەسی کە بە ئەندامبوون لە گروپە ئیسلامیە سوننە قەدەغەکراوەکان تۆمەتبار کردبوو لەسێدارە دا. لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەلانی کەمەوە ٢٤٥ کەس لەسێدارە دراون.
لە بەیاننامەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران (ÎHR) کە ناوەندەکەی لە نۆروێژە ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە لە زیندانی وەکیل ئابادی شاری مەشهەد پێنج کەس بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان یان ڕێگە بە سەردانیکردنیان لە گەڵ بنەماڵەکانیان لە سێدارە دراون.
مەحموود عامری-موقەدەم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند ئەو ٥ کەسە لەسێدارەدراوە 'زیندانی سیاسی' بوون و ئاماژەی بەوەکرد، "ئەم زیندانیانە ڕووبەڕووی ئەشکەنجەدانی قورس بوونەتەوە، بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە دادگایی کراون و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە."
بەگوێرەی هەمان بەیاننامە، چوار لەو کەسانە ئەندامی ڕێکخراوێکی موسڵمانی سوننە بوون کە لە کۆماری ئیسلامی شیعەی ئێراندا کەمینەن. هەروەها کەسی پێنجەمیش شیعە بووە.
شایانی باسە ئێران لە جیهاندا هەیە، دوای وڵاتی چین تەنها وڵاتێکە کە زۆرترین ژمارەی لەسێدارەدانی تێدا جێبەجێ دەکرێت. بەپێی ئامارەکانی هیومان ڕایتس ئۆچ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەلانی کەمەوە ٢٤٥ کەس لەسێدارە دراون. IHR ڕایگەیاندووە کە ژمارەی لەسێدارەدانەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئێراندا زیادی کردووە.