گەنجانی ئێزدیی: ئێمە تۆڵە دەکەینەوە

ئەندامانی یەکێتیی گەنجانی ئیزدیی و یەکێتی ژنانی گەنجانی ئێزدیی، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی شەنگال لە ۳ی ئاب/١٢ی خەرمانان-ی ساڵی ۲۰۱۴، ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیان بڵاوکردەوە.

 

ڕۆژی ۳ی ئاب/١٢ی خەرمانان-ی ساڵی ۲۰۱۴، چەتەکانی داعش، هێرشیان کردە سەر شوێن و واری پیرۆزی ئێزیدییانی شەنگال و لە ئاکامدا بە هەزاران ئێزدیی کوژران. بەسەدان هەزار ئێزدیی ناچار بوون کۆچ بکەن و زیاتر لە پێنج هەزار ژن و منداڵی ئێزدیی ڕفێندران و لە بازاڕەکانی کۆیلایەتیدا فرۆشران. هێشتاش بە سەدان ژن و منداڵ لە دەستی داعشدا بە دیل گیراون. نەتەوە یەکگرتووەکان، هێرشەکەی وەک 'جینۆساید' پەسەند کرد.

ئەندامانی یەکێتیی گەنجانی ئیزدیی و یەکێتی ژنانی گەنجانی ئێزدیی، لە ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی شەنگال لە ۳ی ئاب/١٢ی خەرمانانی ساڵی ۲۰۱۴، لە تەنیشت چەمی پیری خایە  لە چیای شەنگال،  ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیان بڵاوکردە.

ئەندامی یەکێتی گەنجانی ئێزدیی، بەرزان شەنگالیی ڕاگەیەندراوەکەی خوێندەوە و وتی "ئەو هەرێمانەی کە داعش لە ۳ی ئاب/١٢ی خەرمانای ساڵی ۲۰۱۴دا هێرشی کردنە سەر، لە ژێر دەست و کۆنترۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان 'پەدەکە'دا بوون. بەهۆی هێرشی داعشەوە، بە هەزاران ئێزدی کوژران، ڕفێندران، بریندار بوون و بە هەزاران ئێزدییش فرۆشران."

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو "لە ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژییەکەدا، ئێمە چالاکی ئەنجام دەدەین و مەراسیمی یادکردنەوە ڕێک دەخەین. ئێمە بۆ ۳ی ئاب، کە چەتەکانی داعش، هێرشیان کردە سەر شەنگال، ، تەقینەوەکانی ۱۴ی ئاب لە گردی عەزێر و سیبا شێخ خدر، هاتنە ئاراوە. کۆمەڵکوژیی ڕۆژی ۱۵ی ئاب، لە گوندی کۆچ لەلایەن داعشەوە کۆمەڵکوژیی ئەنجام درا و ئێمەش لەو شوێنەدا چالاکی ئەنجام دەدەین. لەسەر ئەم بنەمایە، بانگ لە گەلە بە شەرەفەکەمان دەکەین کە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئاب، لە هەر کوێیەک هەن، هەستنە سەر پێ و چالاکی ئەنجام بدەن. ئەو ڕۆژانە شەرمەزار بکەن کە ئێزدییانی تێدا کۆمەڵکوژ کرا. ئەم مانگی تەباخە، وەک مانگی شەهیدان ناو دەبرێت. وەک گەنجانی ئێزدیی، ئێمە هەتا دوا دڵۆپی خوێنمان، لەسەر ڕێبازی شەهیدانمان تێدەکۆشین. ئێمە هەمیشە بۆ مافەکانی کۆمەڵگەی ئێزدیی لەسەر پێ دەبین و تۆڵەی کۆمەڵکوژیەکان دەکەینەوە."

ک-ش