٤ ئەندامی پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی دەستگیرکران

لە مێرسین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەستیپێکرد و ٤ ئەندامی پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی دەستگیرکران.

لە مێرسین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک هەلیکوتایە سەر ماڵان و ٤ ئەندامی پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی دەستگیر کرد.

دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مێرسین گواسترانەوە.

بەهۆی ئەوەی بڕیاری شاراوەیی لەسەر دۆسیەکان دانراوە، هۆکاری دەستگیرکردنەکە نەزانراوە.

ف.ق