بەرخۆدانی بۆگازیچی: ٢ کەس رەوانەی زیندانکران
لەو خۆپیشاندەرانەی کە لە ناوچەی کادکۆی ئەستەنبوڵ لەدژی دامەزراندنی قەیوم لە زانکۆی بۆگازیچی خۆپیشاندانیانیان ئەنجامددا و دەستگیرکران، ٢ کەسیان رەوانەی زیندانکران.
لەو خۆپیشاندەرانەی کە لە ناوچەی کادکۆی ئەستەنبوڵ لەدژی دامەزراندنی قەیوم لە زانکۆی بۆگازیچی خۆپیشاندانیانیان ئەنجامددا و دەستگیرکران، ٢ کەسیان رەوانەی زیندانکران.
لەدژی دامەزراندنی قەیوم لە زانکۆی بۆگازیچی ئەستەنبوڵ، لە کادکۆی خۆپیشاندان ئەنجامدرا و پۆلیس هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران، لە ئەنجامدا ٢٣ کەس دەستگیرکران. دەستگیکراوەکان دوێنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئانادۆلۆ گواسترانەوە. داواکاری گشتی داوای کرد ١٠ دەستگیرکراو رەوانەی زیندان بکرێن و ١٣ خۆپیشانداری دیکە بە مەرجی کۆنتڕۆڵ ئازاد بکرێن.
دادگای سزای سولح، سزای زیندانی ماڵەوە بەسەر ١١ کەس و قەدەغەی 'گەشتکردن"ی بەسەر ٩ کەس سەپاند و بە مەرتی کۆنتڕۆڵ ئازادکران.
دادگا سزای زیندانی بەسەر شیلان دەلیباڵتا و ئانل ئاکیوزدا سەپاند.
ف.ق