بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێر چالاکییان بۆ ئازادیی ئۆجالان ئەنجامدا

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری مارسیلیای فەرەنسا چالاکییان ئەنجامدا.

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرا.

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە مارسیلیا کۆبوونەوە و بە بەرزکردنەوەى وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیان بە رێپێوانکرد.

لە چالاکییەکەدا بە زمانەکانی کوردی و فەرەنسی دروشم وترانەوە، فاشیزمی دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا و داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرا.

گەنجان بە مەشخەڵی رەنگاورەنگ سەرنجی هاووڵاتییانی سنوور و رێگای چالاکییەکەیان راکێشایە سەر چالاکییەکەیان و دواتر لە ناوەندی شاردا راگەیاندراوێکیان خوێندنەوە.

لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتبوو، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ٢٢ ساڵە لە گۆشەگیریدایە و ئەو گۆشەگیرییە شەڕی لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قورس کردووە. بۆ ئاشتی لە ناو گەلاندا گەنجان داوای ئازادیی جەستەییی عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

ژ.ت