چالاكی به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وامه‌: ئێمه‌ تاكۆتایی تێده‌كۆشین

ئه‌و كوردستانیانه‌ی له‌ دژی داگیركاری له‌به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چالاكی دانیشتنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن رایانگه‌یاند، "تا دوا دڵۆپی خوێنان تێده‌كۆشین".

كوردان له‌ سویسڕا له‌ دژی هێرشه‌كانی داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی سێ رۆژه‌ له‌به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری جنێڤ چالاكی دانیشتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

كوردستانیان له‌ كاتژمێره‌كانی سه‌ر له‌به‌یانیدا هاتنه‌ گۆڕه‌پانی چالاكیه‌كه‌، پۆسته‌ره‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ئاڵاكانی په‌كه‌كه‌یان هه‌ڵگرت.

هاوسه‌رۆكی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیكی كورد له‌ جنێڤ موڵكیه‌ بولوت رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌مڕۆ بڕوای ئازادی گه‌ل كه‌ به‌ تێكۆشانی گه‌ریلا له‌ ماوه‌ی ٤٠ ساڵدا ئافرێنراوه‌، له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا زیندوو بووه‌ و وتی، "نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌وروپا به‌رپرسیارن له‌و كۆنسێپته‌ی كۆمه‌ڵكوژی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌به‌ر چاوی هه‌موو جیهانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن و دژه‌ مرۆڤایه‌تین و وتی، "ئه‌وه‌ ٤٠ ساڵه‌ خۆڕاگری ده‌كه‌ین. له‌م ساڵانه‌دا سته‌مێك نه‌ماوه‌ نه‌مانبینیبێت. دوژمنی ئێمه‌ بۆ له‌ناوبردنمان هه‌موو شتێك ده‌كات. گه‌ر ئێمه‌ سه‌ربكه‌وین دوژمنه‌كه‌مان له‌ناوده‌چێت. ئێمه‌ تا دوا دڵۆپی خوێنمان تێده‌كۆشین".

بولوت هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، "ئێمه‌ سبه‌ینێ میتینگی ناوه‌ندی ساز ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی به‌ خۆی ده‌ڵێت كوردم با سبه‌ینێ به‌شداری له‌ چالاكیه‌كه‌دا بكات".

چالاكگێڕان كه‌ له‌ دوای وتاره‌كان ده‌ستیان به‌ دانیشتن كرد، له‌و دیدارانه‌ی رێكیان خست له‌باره‌ی خیانه‌تی په‌ده‌كه‌ و تێكۆشانی شكۆمه‌ندانه‌ قسه‌یان كرد. چالاكیه‌كان به‌ وتار، گۆرانی و وتنه‌وه‌ی دروشم به‌رده‌وامه‌.

هـ . ب