چالاکی گەنجانی کورد و ئەنترناسیۆنالیست لە ئەڵمانیا بەردەوام دەکات

چالاکی گەنجانی کورد و ئەنترناسیۆناڵیست کە بە ئامانجی ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری هاناووی ئەڵمانیا دەستیپێکردبوو، لە مانهایم بەردەوام دەکات.

گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیست لەو شوێنەی نیلگۆم یەڵدرم (بێریڤان) و بەدری تاش(ڕووناهی) کە لە ڕۆژی ٢١ی ئادار لە دژی گەلەکۆمە چالاکییان تێکدا ئەنجامدابوو،مەراسیمێکی یادکردنەوەیان بەرێوە برد و دواتر چالاکی مانهایم-یان بەردەوام کرد.

چالاکی ئەمرۆ بە پێشەنگایەتی ژنان دەستیپێکرد. چالاکوانان سەرەڕای کەش و هەوای ساردی زستان لە مانهایم کۆبوونەوە . چالاکییەکە بە یەک خولەک بێدەنگیان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستیپێکرد  و پاشان گۆڤەندیان گێڕا، پانکاردی بە نووسراوەی ' نا بۆ گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی' یان بەڕزکردوە .

فاتوش گۆکسوونگەر هاوسەرۆکی کەجەدەکەی ئەورووپا لە چالاکییەکەدا قسەیکرد و ئەوەی خستەڕوو کە سەرەڕای کەش و هەوای سار ٥ڕۆژە گەنجانی کورد  و ئەنترناسیۆناڵیستی ئەڵمانیا و گەلێک دەڤەری تر بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی دەکەن.

گۆکدوونگوور وتی: " ئەمە نیشانی دەدات کە هەموو جیهان داوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن. بۆ ئەم مەبەستەش لە گەلێک شوێنی جیهان کەمپەینی واژۆ دەستیپێکردووە و بەدەیان سەندیکا و دۆستی ئێمە خاوەنداریەتی لێدەکەن. گۆکسوونگوور ئاماژەی دابە کەمپەینی " کات کاتی ئازادی ئۆجالان" کە لە جیهان بڵاو بووەتەوە.

چالاکییەکە کە تێیدا درووشمی " ژن، ژیان، ئازادی" و " بژی پشتیوانی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان" وترایەوە، سبەی لە شاری ئیسلێنگەنێ بەردەوام دەکات.

ک-ش