هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە پێکدادانەکانی شێراوا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەک بەدیل گیرا

چالاکی مانگرتن لە خواردن لە لاڤریۆی یونان ٣٦ ڕۆژە بەردەوامە

لە شاری لاڤریۆی وڵاتی یونان مانگرتن لە خواردن بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی گیراوانی سیاسی کە لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانیان لە خواردن گرتووە، ماوەی ٣٦ ڕۆژە بەردەوامە.

لە شاری لاڤیریۆی وڵاتی یونان بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە مانگرتووانی بەندیخانەکانی تورکیا کە لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی مانیان لەخواردن گرتووە ٣٦ ڕۆژە بەردەوامە.

چالاکی دەستەی ٨ هەم بەردەوامە. فرات سەرحەد یەکێک لە مانگرتووان کە بە مەراسیمێک لە حەوشەی کمپی پەنابەرانی لاڤریۆدەستیان بە مانگرتن کردووە، ئەوەی خستە ڕوو کە ئامانجی ئەوان ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و گیراوانی سیاسیە.

فەرهاد سەرحەد وتی، " لە بەندیخانەکانی تورکیا و کوردستان مانگرتن لە خواردنی گیراوانی سیاسی بەردەوامە. ئەوچالاکییە  بە مسۆگەری سەردەکەوێت. بەو باوەڕی و تێگەیشتنەوە ئێمە چالاکی دەکەین. چالاکی ئێمە هەتاکوو بە ئەنجام گەیاندنی ئامانجەکەمان بەردەوام دەبیت."

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەورووپا و ناوەندی چاندی کوردستان بەڕێوە دەچێت و لە ڕۆژی ٤ی کانوونەوە بە دەستەی ٨کەسی بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بە شێوەی خولی بەڕێوە دەچێت.

ک-ش