بە دیمەن

چالاکی ئەلیکترۆنی جەنگاوەران بەردەوامە

جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژ لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل بەردەوامن لە هاککردنی ماڵپەڕە فەرمییەکانی دەوڵەت .

لە بەردەوامی چالاکییە ئەلیکترۆنییەکانیاندا جەنگاوەرانی ژنانی ئاگر و ڕۆژ ڕایانگەیاند ئەمجارەیان لە دژی دەستبەرسەردا گرتنی ئیرادەی گەل لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە، ماڵپەڕی فەرمی شارەوانی وانیان هاککردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا وتراوە: "دوای هاککردنی ماڵپەڕەکە، ئەوانەی هاتنەسەر ماڵپەڕەکە چاویان کەوت بە هەڵسەنگاندێکی ڕێبەر ئاپۆ بە ناونیشانی 'کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم'. ماڵپەڕەکە تا ئێوارە لە دەستی جەنگاوەرانماندا بوو."