٣٥ ڕێکخراو و پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی سوریا دەربارەی کۆنگرەی بەناو "کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی" کە لە دیمەشق ئەنجام دەدرێت، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
ئەوانەی واژۆیان لەسەر ڕاگەیاندراوەکە کردووە، ڕەخنە لە هەڵبژاردنی بەشدارانی دیالۆگەکە بەشێوەیەکی یەکلایەنە و نیشاندانیان وەک نوێنەری ڕەوای ناوچەکانی سوریا دەگرن و دووپاتی دەکەنەوە ئەم ڕێبازە جیاواز نییە لە ڕێبازی پشتگوێخستن و نکۆڵیکردنی ڕژێمی پێشوو.
هەروەها دووپاتی دەکەنەوە، پێویستە لەم کۆنگرەیەدا هەموو نوێنەری لایەنە سیاسیی و کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکان بەشداربن تاوەکو دیالۆگی ڕاستەوخۆ ئەنجام بدرێت، ئەگەر نا، ئەنجامنامەی کۆنگرەکە بێ مانا دەبێت.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوەم هەموو ناوچەکانی سوریا خاوەنی نوێنەری ڕاستەقینەی هەموو پێکهاتە و هێزە سیاسی و سەربازییەکانن.