کاتێک لەگەڵ تەواوی هەڤاڵانی کەمئەندامانمان بۆ چوون بەرەو بەنداوی تشرین بە ڕێکەوتین وام هەست دەکرد دەچمە نێو شەڕێکی گەرمەوە بۆ نمونە وەک لە بەرانبەر چەتەکانی داعش. چونکە دووژمن چەندە هێرش دەکاتە سەر هەڤاڵانمان لە بەرەکانی شەڕ، ئەوەندەش هێرشی نامەردانە لە دژی مەدەنییەکان لەسەر بەنداوی تشرین ئەنجام دەدات. هەربۆیە مرۆڤ هەست دەکات لە نێو شەڕێکی ئاڵۆزدایە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی جەنگی هێرش دەکاتە سەر گەلان لە بەنداوی تشرین کە بۆ پاراستنی خاک و کەرامەتی خۆیان لە بەرخۆداندان، بەڵام سەرەڕای هەموو شتێک گەلان بە ساڵان تامەزۆری ئازادین، هەنگاو بۆ داوە نانێن. زۆر بوێرانە بەرخۆدان دەکەن. بە دووژمنی باب و باپیران دەلێن "بوونمان هەیە و لێرەین. ئێوە چی دەکەن بیکەن. بەبێگومان سەردەکەوین".
گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیرادەیان بۆ ئازادی لەوێ دەربڕیوە و ئەمەش دڵخۆشیییەکی زۆر مەزنبوو. لە هەمانکتادا گەل لە کچ و کوڕەکانییەوە هێز وەردەگرێت. شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە بە ئیرادەیەکی مەزن لە نێو بەرخۆداندان، مۆڕاڵێکی بە هێز لە گەل و ژنانەوە وەردەگرن. کاتێک مرۆڤ لە ڕووی ژنان، دایک و باوکان دەڕوانێت، ڕوناکی هێزی ڕێبەر ئاپۆ دەردەکەوێت. ئەمەش بۆ هەموومان دەبێت بە هێزی تێکۆشین.
لە ڕاستییدا هێزی ئیرادەی گەل سەرچاوەکەی لە بیر و باوەڕ، فکر و بیرۆکەکانی ڕێبەروە وەردەگیرێت. ئامانجی هێرشە سەختەکانی دووژمنیش ئەوەیە گەل بترسێنێت، بەڵام گەل بە گوتنی "لە مردن مەزنترین" وەڵامی دووژمنی دڕندە دەداتەوە.
کاتێک هەڵوێستی بوێرانەی گەلمان بینی زیاتر دڵخۆشبووین. ئەمە ڕاستییە هیچ هێزێک ناتوانێت لە بەرانبەر بەرخۆدان و تێکۆشانی گەلان و شەڕڤانان بوەستێت.
چەندین هەڤاڵی کەمئەندامانی جەنگم لەگەڵبوو. سەرەڕای هەمووشتێک خاوەن هەڵوێستێکی زۆر بە هێزبوون و دەیانگوت "بچینە بەنداوەکە. ئەوێ شوێنی شەرەفە. تۆڵە لە دووژمن بکەینەوە و سەرکەوتن هی ئێمە دەبێت." بوونی کەمئەندامانی جەنگ لە بەنداوی شەهیدان مۆڕاڵێکی بە هێز بە گەلی مەدەنی کە لە نێو بەرخۆداندایە دەبخشێت. کاتێک لەوێبووین هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڤاڵێکی کەمئەندامی جەنگی بریندار کرد، بەڵام هەرگیز مۆڕاڵ هەڤاڵەکە تێکنەچوو، جۆش و هەیجانی ئەو کەم نەبوویەوە.
با دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بزانێت هەرگیز ناتوانێت وڵاتەکەمان داگیربکات. تاوەکو گەلی فیداکار و شەڕڤانی قارەمان بوونی هەبێت تێکۆشان بەردەوام دەبێت. گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ساڵان خۆیان بە فکری ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە دەکەن. بوون بە خاوەن ئیرادە و چارەسەرێکی زۆر مەزن. دەبێت بزانرێت ڕێبەر ئاپۆ ئێمەی بەم ڕۆژە گەیاند، بووین خاوەنی ئیرادە و هێز. پێویستە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانی مەزن بکەین. هەروەها بۆ ئەوەی فکر، فەلسەفە و ئایدلۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ بگەیەنینە هەموو گەلان لە نێو تێکۆشان دەبین.
وەک کەمئەندامانی جەنگ، گەل و شەڕڤانانی یەپەگە، یەپەژە و قەسەدە دەبێت تێکۆشانمان سەربخەین. جارێکی دیکە بەڵێن بە شەهیدانی بەنداوی تشرین دەدەین کە وڵاتێکی ئازاد و دیموکراتیک بکەین بە دیاری بۆ ئەوان.
بۆ ئەوەی شایستەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانمان بین پێویست دەکات بەبێ دوو دڵی و بیرکردنەوە تێکۆشانمان فراوانتر بکەین، ئامانج و هیوای شەهیدان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.