چەتەكانی داعش پەلاماری هێزە عێراقیەكانیاندا
گروپە چەتەكانی داعش لەچیای قەرەچۆخ هێرشیان كردە سەر هێزە عێراقیەكان و سەربازێك گیانی لەدەستدا.
گروپە چەتەكانی داعش لەچیای قەرەچۆخ هێرشیان كردە سەر هێزە عێراقیەكان و سەربازێك گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە ئەمنیەكان، هێرشەكە شەوی رابردوو پێكهاتووە.
گروپە چەتەكانی لەچیای قەرەچۆغ لەدژی گوندی سەرتەك هێرشیان پێكهێناوە و پاشان شەڕ و پێكدادان هاتووەتە ئاراوە. لەو پێكدادانەدا سەربازێكی هێزەكانی عێراق گیانی لەدەستداوە و دوو سەربازیش بریندار بوونە.
بەگوێرەی زانیاریەكان؛ لەو هێرشەدا چەتەكانی داعش چەكی جۆری بی ـ ٧ یان بەكارهێناوە.
ف.ق