دەزگای ئاماری تورکیا: هەڵاوسان لە تورکیا بەرز دەبێتەوە
بەپێی دەزگاى ئاماری تورکیا (تویک - TUÎK)، کە لە کۆنترۆڵی دەسەڵاتی ئاکەپە / مەهەپەدایە لە مانگی ئاداردا هەڵاوسانی خەرجی بە رێژەى سەدا ١٤.٩٧ی ساڵانە و بە رێژەى سەدا ١.٦٨ی مانگانە بەرز دەبێتەوە.
بەپێی دەزگاى ئاماری تورکیا (تویک - TUÎK)، کە لە کۆنترۆڵی دەسەڵاتی ئاکەپە / مەهەپەدایە لە مانگی ئاداردا هەڵاوسانی خەرجی بە رێژەى سەدا ١٤.٩٧ی ساڵانە و بە رێژەى سەدا ١.٦٨ی مانگانە بەرز دەبێتەوە.
دەزگای ئاماری تورکیاش ناتوانێت داڕمانی ئابووریی دەسەڵاتەکەى ئاکەپە و مەهەپە بشارێتەوە، کە بۆ خۆی دەزگایەکە لە ژێر کۆنترۆڵی ئاکەپە و مەهەپەدایە.
دەزگای ئاماری تورکیا ئاماری مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ئامارە هەڵاوسان بە رێژەى ١٤.٩٧ی ساڵانە و بە رێژەى ١.٩٨ی مانگانە بەرز دەبێتەوە.
بەپێی ئامارەکە هەڵاوسان لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بە بەراورد بە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ هەر رێژەى ١.٦٨ی مانگانە و هەروەها بەڕێژەی ١٤.٩٧ی ساڵانەیە و رێژەکە نەگۆڕدراوە، بەڵام لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە مانگی کانوونی دووەمدا لە کۆی ٤١٥ ماددە بەهای ٢٩٣ ماددەیان بەرزبووتەوە.
ژ.ت