فەدا بانگەوازی کرد بۆ بەرخۆدان دژی دەسبەسەراگرتن
فەدا دژی دەسبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی بانگەوازی لە هەمووان کرد بەرخۆدان بکەن.
فەدا دژی دەسبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی بانگەوازی لە هەمووان کرد بەرخۆدان بکەن.
فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (فەدا) دەربارەی دژی دەسبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە، بانگەوازی لە هەمووان کرد بەرخۆدان بکەن.
فەدا ڕایگەیاند دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە سیاسەتی یەزید بەڕێوەدەبات و هەوڵدەدات تێکۆشانی ئازادیی و دیموکراسیی گەلی کورد لەناوببات و سەرکوتی بکات، دەڵێت: "هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە_مەهەپە بۆ سەرکوتکردنی گەلان پەنا دەبات بۆ هەموو ساختەکاری و کارێکی نایاسایی. دژی دەسبەسەراگرتنی ئیرادەی گەل، بانگەواز لە هەمووان دەکەین بەرخۆدان بکەن".