هەبەدەهە لە دژی گۆشەگیری و هێرشەکان چالاکی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکبووی گەلان (هەبەدەهە) لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان و گۆشەگیری لە ئیمراڵی لە ٣ شار چالاکییان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی مەمەد جودی (رەمەزان ئاکتاش)ی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە دژی گۆسەگیری لە ئیمراڵی و هێرشە داگیرکەرییەکان لە ئیستەنبوڵ، کۆجاعەلی و بورسا چالاکییان ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەکەدا لەبارەی چالاکییەکانەوە ئەم زانیارییانە خراونەتەڕوو:

"شەوی ٣١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٣:٠٠ لە ئاتاشەهیر'فەرهادپاشای ئیستەنبوڵ دوو بارهەڵگر سووتێندران.

ئێوارەی ٣١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە شەقامی بەغدای گەڕەکی ئادەم یاڤوزی ناوچەی گەبزەی کۆجاعەلی کارگەی پالێتی کەرستە سوتێندرا.

شەوی یەکی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە ناوچەی گۆلجوکی کۆجاعەلی ئۆتۆمبێلی فاشیستێک سووتێندرا.

شەوی ٢ی تسرینی دووەم کاتژمێر ٠٤:٠٠ لە گەڕەکی گوزەلیالی ناوچەی مودانای بورسا کۆگای مارکێتی شۆک سوتێندرا.

جەنگاوەرانمان دوای دەستنیشانکردنی زیانە زۆرەکانی ئەو چالاکیانە بە شێوەی پاڕێزراو و سەلامەت کشانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان".