کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو
لە شاری جوانرۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێک قاچێکی لەدەستدا.
لە شاری جوانرۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێک قاچێکی لەدەستدا.
بە گوێرەی هەواڵێکی کۆڵبەر نیوز کۆڵبەرێک بە ناوی ئەحمەد رەزایی لە شاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی برینداربووە.
ئەو کۆڵبەرە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و بە گوێرەی زانیارییەکان قاچێکی لەدەستداوە.
ئەحمەد رەزایی خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە.