فەیلەسوفی هاوچەرخی نەریتی مارکسیزم، جۆن هالۆوەی ئێرلەندی بە پەیامێک پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' دەربڕی و بەشداریکردن لە دەنگی پشتیوانیکردن بۆ پرۆسەکە بە 'شکۆیەکی گەورە' ناوهێنا.
دەقی پەیامەکەی جۆن هالۆوەی بەم شێوەیەیە:
" شکۆمەندییەکی مەزنە کە بەشداری دەنگی پشتیوانیکردن لە پرۆسەی ئاشتی دەبم. هەر هەنگاوێک کە تەڤگەری ئازادی کورد پەرەی پێدەدات، بە تەنها پشتیوانییەک نییە لە گەلی کورد، هاوکات ڕووناکیی هیوایەکە بۆ هەموو گەلان.
لە دەرەوەی سەرمایەداری کە بە ناچاری تێیداین، پێویستە بە بەهێزییەوە جیهانێکی جیاواز بونیات بنێین. بەم هۆکارە بە دڵ و گیان پشتگیریی لە چەکدانان دەکەم. چەک ئامرازێکە و بۆ کوشتن درووست کراوە و کوشتنین ڕوونترین جۆری نکۆڵیکردنی شکۆمەندی مرۆڤەکانە. بۆ گۆڕینی جیهان، دەبێت هەموو پەیوەندییە هاوسەنگەکان لەگەڵ پێکهاتەکانی دەسەڵاتدا ڕەتبکرێنەوە. گرنگ نییە چەنێک سەختیش بێت، پێویستە بیرکردەنەوەیان تێکبشكێنین.
بۆ ئاشتی، بۆ ئازادی ئۆجالان، بۆ بەرەپێشچوونی تەڤگەری ئازادی کورد و هەموو ئەو بزووتنەوانەی لەدژی پیاسالاری، کۆڵۆنیالیزم و زۆرداری تێدەکۆشن بەڵێ، بەڵێ، بەڵێ..."
جۆن هالۆوەی تەمەن (٧٨ ساڵ) فەیلەسوف و کۆمەڵناس بە بیرۆکەکانی 'شۆڕشی بێ دەوڵەت' و بۆچوونەکانی سەبارەت بە فۆرمەکانی جێگرەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرمایەداری ناسراوە.