هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە
بە گوێرەی دیمەنێک کە لە هەرێمەکەوە تۆمار کراوە، چەند چەکدارێکی سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندی گوهەرزێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی سنووری پارێزگای دهۆک لە هێرشی داگیرکارییدان.
بە گوێرەی دیمەنێک کە لە هەرێمەکەوە تۆمار کراوە، چەند چەکدارێکی سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندی گوهەرزێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی سنووری پارێزگای دهۆک لە هێرشی داگیرکارییدان.
لە درێژەی شەڕ و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا، بە گوێرەی ئەو دیمەنانەی لە ئاژانسی ڕۆژ نیوزەوە بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت بە ڕۆژی ڕووناک و بە ئۆتۆمبیلی ژمارە-تابلۆی هەرێمی کوردستانەوە (تابلۆی زەرد-مەدەنی) لەناو گوندی گوهەرزێ چەک دەردەکەن و دەستڕێژی گولـلە دەکەن، ئەمە لە کاتێکدایە، بە دەستووردانی پەدەکە بۆ ئاسانکاری هێرشە داگیرکارییانی سوپای تورک، هاتوچۆ لە سنوورەکە قەدەغە کراوە و لە شەوی ڕابردووەوە شەڕێکی سەرخت لەگەڵ گەریلاکانی ئازادیی بەڕێوەدەبەن.
لە دیمەنەکەدا زۆر بەڕوونی شپرزە بوون و هەڵهاتنی ئەو سەربازانە دەردەکەوێت لە جێگەکە و خۆیان لە ئاست بەرگری گەریلا ئازادەکانی کوردستاندا ڕاناگرن.
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە، لە شەوی ڕابردووەوە لەو سنوورە شەڕێکی سەخت لەنێوان گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و سوپای داگیرکەری تورک بەڕێوەدەچێت و دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوهەرزێ و دەوروبەری قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاندووە و هەر کەسێک لە ماڵی خۆی دەرچێت و هێرشی دەکەنە سەر.