جەمال یلماز و ئەرین تەکین دوای ٣٢ ساڵ لە زیندان بەربوون
جەمال یلمازی ٥٨ ساڵ و ئەرین تەکینی ٥٦ ساڵ لە دوای ٣٢ ساڵ لە زیندانی شاکرانی ئیزمیر بەربوون و وتییان: "ڕۆژانی داهاتوومان پێکەوە بونیات دەنێیین."
جەمال یلمازی ٥٨ ساڵ و ئەرین تەکینی ٥٦ ساڵ لە دوای ٣٢ ساڵ لە زیندانی شاکرانی ئیزمیر بەربوون و وتییان: "ڕۆژانی داهاتوومان پێکەوە بونیات دەنێیین."
جەمال یلمازی ٥٨ ساڵ و ئەرین تەکینی ٥٦ ساڵ لە دوای ٣٢ ساڵ لە زیندانی شاکرانی ئیزمیر بەربوون. کە پێشتر دووجار بەربوونیان دواخرابوو. لەلایەن بنەماڵە و چەندین کۆمەڵە و پەرلەمانتارانەوە پێشوازییان لێکرا و چەندین کۆترییان وەک هێمای ئازادی بە ئاسماندا فڕاند.
جەمال یلماز لە پێش گرتووخانە قسەیکرد و وتی: "بەرخۆدان لە دژی سیاسەتی گوشار و گۆشەگیری تابێت لە لایەن زیندانیانەوە بەهێزتردەبێت. هاوڕێیانمان لە زینداندان ئەمە خەمبارمان دەکات، بەڵام لە ڕۆژانی خۆشدا پێکەوە کۆدەبینەوە."
دواتر ئەرین تەکین باسی لە دۆخی زیندانەکان کرد و ئاماژەی بەوەدا هەتابێت دۆخی زیندانەکان خراپتردەبێت و وتی: "لە کاتی پشکنینەکاندا ئامێرەکانمان دەشکێنران. گوشارێکی زۆرییان لە زیندانیان دەکرد. هەرچەندە بەربووین بەڵام بیرمان لای هاوڕێیانمانە لە زیندانەکاندا. ڕۆژێک دێت پێکەوە دڵخۆش دەبین."