پەرلەمانتارانی دەم پارتی لەسەر پردی بۆگازیچی دانانی قەیومییان شەرمەزارکرد

پەڕلەمانتارانی دەم پارتی لە ئەستەنبول بۆ شەرمەزارکردنی سەپاندی قەیوم لە جۆلەمێرگ لەسەر پردی بۆگازیچی لەسەر پردی چالاکی سەرەنجڕاکێشییان ئەنجامدا.

شەرمەزارکردنی قەیوم

هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) جەنگیز چیچەک و پەرلەمانتارانی ئەستەنبولی دەم پارتی کەزبان کۆنووکچوو و جەلال فرات بە ئامانجی شەرمەزارکردنی دانانی قەیوم لەسەر شارەوانی جۆلەمێرگ پانکارتی "ونبە قەیوم"یان بە پردی بۆگازیچیدا هەڵواسی.

چیچەک: کودەتاچی دەدۆڕێت

پەرلەمانتار دوای هەڵواسینی پانکارت بە پردەکەدا قسەیانکرد. هاووتەبێژی هەدەکە چیچەک لە سەرەتادا قسەیکرد و وتی: "لە گەزی هەتا کۆبانێ لە ئەستەنبولەوە هەتا جۆلەمێرگ کودەتاچییان دەدۆڕێن. سەرکەوتن بۆ گەلانی کوردستان و تورکیایە. سەردەکەوین."

کۆنووکچوو: پێویستە پێکەوە لە دژی عەقڵێتی قەیوم بوەستینەوە

پەرلەمانتاری دەم پارتی کەزبان کۆنووکچوو قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ڕێگەنادەین ئیرادەی گەلی کورد پێشێلبکرێت و بانگەوازی لە هەموو دیموکراتیک خوازانکرد لە دژی عەقڵێتی قەیوم پێکەوە بەرخۆدان بکەن.

دواتر پەرلەمانتاری دەم پارتی جەلال فرات وتی: "ئێوەن کە دەڵێن 'سەرەوەری بێ شەرت و مەرجی گەل' لە لایەکیشەوە قەیوم دەسەپێنین بەسەر ئیرادی گەلدا. گەر سەروەری گەل بوونی هەبێ، بەدڵنیاییەوە پێویستە ڕێز لە ئیرادەی گەل بگرن. سەرکەووتن بۆ ئێمەیە."