لە وان ٩ کەس دەستبەسەرکران

لە ناوچەی توشبای وان پۆلیسی تورک لە دژی چەندین ماڵ ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەری ئەنجامدا و لەئاکامدا ٩ کەس دەستگیرکران.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە گەڕەکی سەیران تەپەی ناوچەی توشبای وان پۆلیسی تورک هەڵیانکوتاوەتە سەر چەندین ماڵ.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەرماڵاندا لانیکەم ٩ کەس دەستبەسەرکراون و ئەگەری هەیە ژمارەی دەستبەسەرکراوان زیاتر بێت.

هـ. ب