ژنانی تۆڵەسێنەر: بەرخودانمان لە هەموو کۆڵانێکی گەڤەر بڵاوبووەوە

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر رایانگەیاند، کە لە دژی داگیرکەری لە جۆلەمێرگ بەرخودانی ئەوان لە هەموو کۆڵانێکی گەڤەر بڵاوبووەتەوە.

دەستپێشخەرییەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، "بەرخودانی ئێمە لە دژی کودەتای سیاسی لە رۆژی سێهەمدا لە هەرموو گەڕەک و شەقامێکی گەڤەر بڵاوبووەتەوە و بەردەوامە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بەرخودانی ئێمە کە لە دژی کودەتای سیاسی دەستیپێکرد، بە پێشەنگایەتی 'دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێنەر' لە سێهەم رۆژدا لە گەڕەکەکانی ئەسکی کشڵا، ئۆرمان، ئەسەنتەپە، جمهوریەت و یەشیلدەرە بەهێزی بەردەوامە. پۆلیسە داگیرکەرەکان ناتوانن بچنە ناو ئەو گەڕەکانە و هێزەکانی تیمە تایبەتەکانی داگیرکەرانیان زیاد کردووە. لە هەندێک گەڕەکمان سەربازەکان گواستراونەتەوە. بەڵام داگیرکەران لە بەرامبەر بەرخودانی ئێمە ناتوانن ئەنجام بەدەستبهێنن، ناتوانن بێنە ناو گەڕەکەکانەوە. لە دوورەوە بە گازی فرمێسکڕێژ و نارنجۆکی دەنگی هێرش دەکەنە سەر گەڕەکەکانمان. با باش بیزانن؛ داگیرکەران نە گازی بیبەر و بۆمبی دەنگی، هەروەها بە بۆمبی ئەتۆمی و فرۆکەش هێرش بکەن ناتوانن بێنە ناو گەڕەکەکانمان.

بەرخودانمان رۆژ لەدوای رۆژ گەورە دەبێت، بەردەوام دەبێت و درێژەی دەبێت. شەقامەکان چۆڵ ناکەین. داوامان لە هەموو کەسێک ئەوەیە کە بڕژێنە شەقامەکان".

هـ . ب