تەکۆژن لە کاسەل کۆنفرانس ساز دەکات

تەکۆژن لە شاری کاسەلی ئەڵمانی بە دروشمی ' بە ژن، ژیان، ئازادی، ئازادی بگەیەنەرە سەرکەوتن' کۆنفڕانسی خۆی ساز دەکات.

تەکۆژن ئەڵمانیا بۆ یەکەم کۆنفڕانسی خۆی لە ئەڵمانیا داوای بەشداربوون لە ژنان دەکات.

ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) بۆ کۆنفڕانسەکەیان کە ٢٧ی حوزەیران لە شاری کاسەلی ئەڵمانیا ساز دەکرێت راگەیەندراوەکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "وەک تەکۆژن ئەڵمانیا ئێمە داوا لە ئێوە دەکەین بەشداری لە یەکەم کۆنفڕانسماندا بکەن. وەک ژنانی گەنجی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، رووبەڕووی هێرشەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەبینەوە. ژیانێکی ئاسایی کار، خوێندنگە یاخود زانکۆ بەڕێدەکەین. سیستمئ مۆدێرنیتەی رەگەزپەرست و سەرمایەداری هێرش دەکاتە سەر ناسنامەمان وەک ژنانی گەنج، هەوڵ دەدات ئێمە لە خودبوونی خۆمان دووربخاتەوە و ئێمە لێرەوە دەڵێین ئیتر بەسە".

وەرن پێکەوە گفتوگۆ بکەین

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج کراوە و ئەوە خراوەتەڕوو، "ئەرکی ئێمەیە کە کۆمەڵگا بگۆڕین، ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژنان  بە دروشمی ' ژن، ژیان، ئازادی' بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و ئێمە بەو رۆح و خۆڕاگرییەوە درێژە بە تێکۆشان بدەین. لەبەر ئەوەش ئێمە داوا لە هەموو ژنانی گەنجی ئازادیخواز دەکەین کە ٢٩ی حوزەیران بەشداری لە کۆنفڕانسی ئێمە لە کاسەل بکەن. وەرن ئێمە لە کۆنفڕانسەکەماندا پێکەوە گفتوگۆ بکەین و لەم قۆناغە مێژووییەدا بە پێرسپێکتیڤێکی بەهێز رۆڵ بگێڕین".

هـ . ب