پاراستنی ئامرازە کۆنەکان پاراستنی میراتی چاندییە

سامی ئایشا ئاماژەی بەوەدا بۆ پاراستنی ئامێرە کۆن و کلاسیکەکان لە لەناوچوون ئەو ئامێرە ئەنتیکانە کۆدەکاتەوە.

سامی ئایشای تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی ئیدلیبە بەڵام لە ئێستادا لە قامیشلۆ ژیان دەکات و باوکی ٤ منداڵە. سامی زۆر حەز لە باخچەکەی دەکات کە بەدەستەکانی خۆی دروستیکردووە. سامی لە نێو باخچەکەیدا ژورێکی دروستکردە و هەروەها بۆ ئامێرە کشتوکاڵەکانیشێ جێگەی دروستکردووە. سامی لە ژوورەکەیدا چەندین ئامێری کۆن و ئامرازی کۆنی کشتوکاڵکردنی لە ژوورەکەیدا کۆکردۆتەوە کە تەمەنی هەندێک لەو ئامێرانە نزیکی ١٠٠ ساڵ دەبێت. لە هەمانکاتدا باخچەکەی بە نەمام و گوڵ و داری جۆراجۆر شین کردووە و دیمەنێکی زۆر دڵڕفێن دەبەخشێت. کە مرۆڤ هەست بە ئاسوودەی دەکات بە تەماشاکردنیان.

سامی ئایشا باسی لە کارەکەی و کۆکردنەوەی ئامرازە کلاسیکیەکان و بەم شێوەیە دەستی بە قسەکانیکرد: "ماوەی پێنج ساڵ دەبێت ئەم باخچەیەم دروستکردووە. چەندین ئامێری کۆنم لایە. زۆربەی ئامێرەکان لە بازاڕدا دەکڕم، چونکە هەندێک بنەماڵە لە کاتی گۆڕیینی پێداویستیەکانی ماڵەکانیدان ئامرازە کۆنەکان نا‌هێڵنەوە. چەندین ئامێری کۆنی وەک ڕادیۆ، تەلەفیزۆنی ڕەش و سپی، تەلەفۆن کۆن و ئامرازی ئاسنی کۆنم کۆکردۆتەوە. ئەو ئامێرانە چەندین چێرۆکی کۆن و پڕ لە یادەوەریم بیردێننەوە و ئەوە دڵ خۆشم دەکات. ئەم ئامێرانە لە پێناو پاراستنی میراتی کۆدەکەمەوە بۆ ئەوەی لەناونەچن. هیوادارم بتوانم ژووری ئامێرە کۆکراوەکان گەورەتربکەم بۆ ئەوەی ئامێری کۆنی زیاتر کۆبکەمەوە. هەروەها زیاتر پەرە بە باخچەکەم بدەم، چوونکە زیاتر بوونی سەوزای بۆ پاکڕاگرتنی ئاو و هەوای ژینگەیە و مرۆڤ ئاسودە دەکات."

سامی ئایشا باسی لە ژورەکەی کرد کە ناوی لێناوە ژووری خەربوش دەرب ئەل تەنوور و بەم شێوەیە باسی لە واتای ناوەکەی کرد: "ئەل خەربووش ژوورێکە بە شێوەی کۆن دەناسرێتەوە. ژوورەکەی منیش جێگەکی کۆکردنەوەی ئامێرە ئەنتیک و کۆنەکانە. هەروەها لە دەروازەی هاتنە ژوورەوەی باخچەکەدا فرڕنیێکی لێیە، ئەم ڕێگایە بە ڕیگای فڕن ناودەبەین هەربۆیە ژورەکەم ناونا خەربووش دەرب ئەل تەنور."