لە ئۆپراسیۆنێکدا لە کانتۆنی جزیرە چەتەیەک گیرا

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، کە لە کانتۆنی جزیرە لە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە دژی چەتەکانی داعش چەتەیەکیان دەستگیرکردووە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە هەڕێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەی ئۆپراسیۆنەکە و گرتنی چەتەیەکی داعش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هێزی ئاسایشی گشتیی بە بەشداری هێزە تایبەتەکان (هات) رۆژی سێشەممە ٤ی حوزەیران ئۆپراسیۆنێکیان لە گوندی دەشیش ئەنجامداوە.

راگەیەندرا، ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی گشتی و ئەندامانی هێزی تایبەت دوای چاودێریکردن، لێکۆڵینەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی ئەو چەتەیەی داعش و گرتوویان و دەستیان بە سەر ژمارەیەک چەک و تەلەفونی ئەو چەتەیەدا گرتووە.

هـ . ب