هەڵبژاردنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ مانگی ئاب دواخرا

هەڵبژاردنەکانی شارەوانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە بڕیاربوو لە ١١ی حوزەیراندا ئەنجام بدرێت، دواخرا بۆ مانگی ئاب.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەڵبژاردنەکانی شارەوانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە بڕیاربوو لە ١١ی حوزەیراندا ئەنجام بدرێت، دواخرا بۆ مانگی ئاب.

کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنەکان لەسەر بنەمای داواکاری بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان دراوە، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە مانگی ئابدا ئەنجام دەدرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە ڕاگەیاندرا کە پارتە سیاسی و هاوپەیمانەکانی هەڵبژراردن، دواکارییان ئاڕاستەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردبوو بەوەی هەڵبژاردنەکان بۆ کاتێکی جیاواز دوابخرێت.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە بە هۆکاری ئەوەی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان کاتەکەی کەمبووە بۆیە هەڵبژاردنەکان دواخراوە.

بۆ هەڵبژاردنەکان دوو هاوپەیمانێتی، سێ پارتی سیاسی و چەندین کاندیدی سەربەخۆ خۆیان تۆمارکردووە.