هاوسەرۆکانی دەم پارتی و دەبەپە: لە دژی عەقڵێتی فاشیست دەوەستینەوە
هاوسەرۆکانی دەم پارتی و دەبەپە لە جۆلەمێرگ لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبوونەوە و وتییان: " لە دژی عەقڵێتی فاشیست دەوەستینەوە."
هاوسەرۆکانی دەم پارتی و دەبەپە لە جۆلەمێرگ لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبوونەوە و وتییان: " لە دژی عەقڵێتی فاشیست دەوەستینەوە."
بەرخۆدانەکان لە دژی دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جۆلەمێرگ لەو شارەدا بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا تولای حاتم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان هاوسەرۆکانی گشتی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی)، هاوسەرۆکانی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلچگون ئوچار و کەسکین بایندر لە جۆلەمێرگ لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبوونەوە و پەیوەست بە سەپاندنی قەیوم و قۆناغەکانی دواتر گفتوگۆکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا تولای حاتم ئۆغۆللاری قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ئەمەی ڕوودەدات کودەتای دەسەڵاتدارییە بەرامبەر دیموکراسی. لە لایەن ئەوانەوە کە یاسا نازانن. ئەردۆغان و هاوبەشە بچووکەکەی وڵات بەرەو کارەسات دەبەن. بۆیە لەدژی ئەم دەسەڵاتدراییە لە هەموو گۆڕەپانێکدا تێدەکۆشین."
دواتر باقرخان قسەیکرد و وتی: "دەیان جار وتوومانە ئەم دەسەڵاتدارییە دان بە کورددا نانێت و چەندین جار خۆیان بەسەر ئیرادەی گەلی کورددا سەپاندووە. لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداردا خەڵکی کوردستان و تورکیا کارتی زەردییان بە ڕوودا بەرزکردنەوە، بەڵام وادیارە ئەم دەسەڵاتە کارتی سوری دەوێت. بۆ ئەوەی کۆتایی بە دەسەڵاتداری و ستەم بهێنین لەگەڵ کرێکاران و هێزە دیموکراسیەکاندا تێکۆشانی مەزنتر بەڕێوەدەبەین."
کۆبوونەوەکە دوای کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە بەردەوامی هەبوو.