بە تەکنیکی تایبەت ٦ جار لە سوپای تورک درا: دوژمن زیانی گیانی زۆری بەرکەوت

لە دژی هێزەکانی تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە تەکنیکی تایبەت ٦ چالاکی ئەنجامدرا. هەپەگە رایگەیاند، "لەو چالاکیانەدا تەقینەوەی گەورە لە ناو سەنگەری داگیرکەراندا روویداوە و دوژمن زیانی گیانی زۆری بەرکەوتووە".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "لە بەرمابەر داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بە تەکنیکی تایبەت ٦ چالاکی ئەنجامدراون. لە شاخەکانی شەهید پیردۆغان، شەهید گەلهات و ساحەی کۆماندۆ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە ٤ ی حوزەیراندا کاتژمێر ٠٧:١٧، ١١:٣٦، ١٥:٠٥ و ٥ حوزەیران کاتژمێر ٠٦:٣٥، ١٦:٤٤ و ٢٢:٠٧ لە سوپای تورکی داگیرکەر درا. لەو چالاکیانەدا کە بە تەکنیکی تایبەت روویاندا، لە ناو سەنگەرەکانی داگیرکەراندا تەقینەوەی قورس روویاندا و دوژمن زیانی گەورەی گیانی بەرکەوت".

راگەیەندراوەکەی هەپەگە بەم جۆرە بەردەوام بووە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٥ی حوزەیران کاتژمێر ١٨:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.

٥ی حوزەیران کاتژمێر ٢٠:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو:

٤ و ٥ ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ١٣ جار بە گازی کیمیایی ژەهراوی بۆردومان کران.

٤ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

٤ و ٥ی حوزەیران لە هەرێمی گارە گۆڕەپانی سیسەر ٢ جار، لە هەڕێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بازێ، بێشیلی، دەرگەلێ، سەری مەتنا و شێلازێ ٧ جار، لە هەرێمی قەندیل گۆڕەپانەکانی شەهید هارون، شەهید جیهان، شاخی زەرگەلێ ١٣ جار، لە هەرێمەکانی خواکورک گۆڕەپانەکانی سنین، شەهید شەریف ٢ جار؛ بە گشتی ٢٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران".

هـ . ب