هەڵبژاردنەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ ٨ی ئاب دواخران
هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە بڕیاربوو ١١ی حوزەیران ئەنجام بدرێن، بۆ ٨ی ئاب دواخران.
هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە بڕیاربوو ١١ی حوزەیران ئەنجام بدرێن، بۆ ٨ی ئاب دواخران.
بە گوێرە لێدوانی بەرپرسانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، هەڵبژاردنی شارەوانیەکان کە دەبوایە لە ١١ی حوزەیران ئەنجام بدرایە، دواخراوە.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەسەر داواکاری لایەن و هاوپەیمانیەکان بڕیاردراوە کە هەڵبژاردنەکە بۆ ٨ی ئاب دوابخرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە پارتە سیاسیەکان و هاوپەیمانیەکان داواکارییان پێشکەش بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، کە بەهۆی کەمی ماوەی بانگەشە هەڵبژاردنەکە دواخراوە.
لە هەڵبژاردنەکەدا ٢ هاوپەیمانی، ٣ حزب و ژمارەیەکی زۆر کاندیدی سەربەخۆ خۆیان کاندید کردووە.
هـ. ب