کەجەدەکە-ئە: دەنگ بدەن بەو کاندیدانە کە پشتگیری لە مافەکانی گەلی کورد دەکەن

کەجەدەکە-ئە بانگەوازی لە هەموو کەسێک کرد کە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا دەنگ بدەن و پشتگیرییان بدەن بەو کاندیدانەی کە لایەنگری مافەکانی مرۆڤ، دیموکراسی و گەلی کوردن.

لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە ٦ بۆ ٩ی حوزەیران هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی ئەوروپا دەکرێت. بۆ ئەم هەڵبژاردنە کە ٧٢٠ ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا هەڵدەبژرێن، ٣٦٠ ملیۆن دەنگەدەر مافی دەنگدانیان هەیە.

پەیوەست بەو هەڵبژاردنەوە کەجەدەکە-ئە بەر لە هەڵبژاردنەکەدا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا زۆرتربوونی ڕاستڕەوە توندڕوەکان لە تەواوی ئەوروپادا کاریگەری زۆری لەسەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا دروستکردوە و وتی، "مەترسیەکی زۆر هەیە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان ژمارەیان لە پەرلەمانی ئەوروپادا زیاتر ببێت، ئەو مافانەی بۆ کۆچبەران تەرخانکراوە لە پەرلەمانی ئەوروپا سنودار بکات و گۆڕانکاری لە پەرلەمانی ئەوروپا دروستبکات و ئەوروپا دەربازی قۆناغێکی قەیراناوی بکات."

کەجەدەکە-ئە ئاماژەی بەوەدا هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە گەلی کوردستانەوە هەیە و بەم شێوە بەردەوام بوو: "ئەوە ڕاستییە کە پەرلەمانی ئەوروپا هەم لە ڕووی شکاندی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەر ئاپۆدا و هەم لە بواری دژوەستان لە بەرامبەر سیاسەتەکانی تاوانبارکردندا لە دژی تێکۆشانی ئێمەدا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە. لەبەر ئەوە پێویستە هەڵوێستمان پیشان بدەین.

ڕاستییەکە کە ئەنجومەنی ئەوروپا و سی پی تی لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆدا ئەرکی خۆیان جێبەجێنەکردووە. بێدەنگیشیان بووە بە ئامرازێک بۆ بەردەوامیدان بە گۆشەگیری.

هەرەوەها لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە دەربڕینەکانمان بۆ ڕای گشتی و پیشاندانی ناڕازایبوونی دیموکراتیکانە لە دژی گۆشەگیری، زۆر گرنگە پشتگیریمان بدەین بەو کاندیدانەی کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپادا لەگەڵ تێکۆشانی مافدارانەی گەلی کوردا کۆکن و بەڕەوای دەبینین.

وەک کەجەدەکە-ئە بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپادا لە تێکۆشانی گەلی کورددا بۆ ڕای گشتی ببن بە ڕۆژەڤ، پشتگیرییان بدەن بەو کاندیدانەی لایەنگری مافەکانی مرۆڤ، دیموکراسی و گەلی کوردن. بەم بۆنەیەوە بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین بچنە سەر سنودقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن."