دۆلزێر: لە دژی گۆشەگیری پێویستە چالاکی راستەقینە ئەنجام بدرێت

سیاسەتمەداری ئەڵمانی مارتین دۆلزێر، رایگەیاند، ئەو ناڕەزایەتیانەی لە بەرامبەر گۆشەگیریکردنی عەبدوڵا ئۆجالان نیشان دەدرێت، بەس نییە و وتی، "چالاکیەکی راستەقینە پێویستە، تەنیا بە واژۆ و بە هەنگاوی هێمایین ناکرێت".

نزیکەی ٤ ساڵە بە هیچ جۆرێک زانیاری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەرناگیرێت. سیاسەتمەداری ئەڵمانی مارتین دۆلزێر لەسەر ئەو بابەتە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

مارتین دۆلزێر ئەوەی خستەڕوو کە ئەو گۆشەگیریەی دەوڵەتی تورک دەیسەپێنێت پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسای نێونەتەوەییە و وتی، " لە هەموو سەردەمەکاندا لە چەند سەدەی رابردوودا هیچ کەسێک بوونی نەبووە کە ماوەی سێ ساڵ یان ماوەیەکی زۆرتر سەردانی نەکرابێت یاخود هیج هەواڵێکی نەزانرابێت. حکومەتی تورک لە پشت ئەم گۆشەگیریەوەیە. بەر لە هەموو شتێک رژێمی ئەردۆغان نایەوێت کێشەی ناوخۆیی تورکیا بە تایبەتی کێشەی کورد بەشێوەی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت.

 ئێمە ئەمە لە زۆر لایەنەوە دەبینین، بۆ نمونە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە باشوری کوردستان، بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو، کۆمەڵکوژی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رۆژئاوا، کوشتنی بێ دادگایی، وەک دۆسیەی کۆبانێ سیاسەتی دژ بە زیندانیانی سیاسی، ئەوە دەخاتەڕوو. ئێمە ئەوە بە تایبەتی لە سیاسەتەکان لە دژی ءەبدوڵا ئۆجالان دەبینین، لەبەر ئەوەی عەبدوڵا ئۆجالان ئەو کەسەیە کە دەیەوێت پرسی کورد بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکات".

مارتین دۆلزێر باسی لەوەکرد کە ئەو گۆشەگیریە هەوڵێکە بۆ رێگری لە چارەسەری سیاسی و وتی، "نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەوروپا، کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لە بەرامبەر ئەو گۆشەگیریەدا هەڵوێستێکی دیاریان نیشان نەداوە. بەتایبەتی سی پی تی و ئەوانی دیکە، بۆ کۆتاییهێنان بەم گۆشەگیریە دەبێت گۆشارێکی راستەقینە لەسەر حکومەتی تورک دروست بکەن. هەربۆیە دەبێت سی پی تی سەردانی ئۆجالان بکات و لە هەمان کاتدا هەموو دەوڵەتانی رۆژئاوایی، حکومەتی هەموو دەوڵەتانی ناتۆ دەبێت ئەوە بکەن، چونکە تورکیا بەشێکە لە ناتۆ. حکومەتی ئەمریکا، حکومەتی ئەڵمانیا، حکومەتی فەرەنسا، هەموو حکومەتەکانی ناتۆ کە دەڵێن دڵسۆزی یاسای نێونەتەوەیی و مافەکانی مرۆڤن، نەک هەردەبێت بچنە سەردانی بەڵکوو لە هەمان کاتدا گوشار بکەن کە پارێزەران بتوانن سەردانی ئۆجالان بکەن، کەسوکارەکەی، کەسوکاری سزادراوانی دیکە بتوانن بە شێوەی بەردەوام و بە رێکوپێکی سەردان ئەنجام بدەن".

لەبارەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد و تائێستاش بەردەوامە، مارتین دۆلزێر وتی، بێگومان ئەوە شتێکی باشە، واتە بێگومان ئەرێنییە. هەندێک مرۆڤ هەن کە هەندێک شت بکەن، بێگومان ئەو کەسانەی پشتیوانی لە بزوتنەوەی کورد دەکەن، هەندێک مرۆڤ دۆست کە هەڵمەتی بەو جۆرە بەڕێوەدەبەن. ئەمە پێویستە و شتێکی باشە. دەبێت هەرگیز رانەوەستێت، هەروەها دەبێت فراوانتر بکرێت، دەبێت زیاتر مرۆڤەکان تیایدا بەشداربن. نەک هەر کەسایەتیەکان، لە هەمان کاتدا کاراکتەرەکانی وەک رێکخراوە مەدەنیەکان و پارتە سیاسیەکانیش بەشداری لەو هەڵمەتەدا بکەن. بەرای من لێرەدا شتێکی بەو جۆرە هەیە، بەشداربوون بە تەنیا بەس نییە، لە کردەوەدا دەبێت هەندێک هەنگاو بنرێن، لەبەر ئەوە شتێکی زۆر جیاواز هەیە. من ئیمزایەک دەکەم و لەگەڵ هەندێک لەوانەی ئیمزا دەکەن تائاستێک پەیوەندیم هەیە، بەڵام دەبێت چالاکی راستەقینە ئەنجامبدرێت. نەک هەر بە واژۆ و بە شێوەی هێمایین، دەبێت چالاکی و خۆپیشاندانی راستەقینە بکرێت.

بۆ نمونە دی لینک یان بوندیس ساهرا واگنکنێخت، یاخود فارنسیس هۆمیس، یانیش وەک پی جی ئێف لە فەرەنسا، یاخود لایەنە چەپەکان، مرۆڤدۆستەکان، وەک سۆسیال دیموکراتەکان لە سوید دەبێت گوشار بخەنە سەر حکومەتی تورک، بۆ گۆڕینی هەندێک شت دەبێت گوشار بکەن".

هـ . ب