دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە ڕفاندنی خەڵکی عەفرین

لە گوندی کورای شاری جیندرێس، ٣ هاووڵاتی بە ناوەکانی سلێمان حیکمەت، جانۆ حاجی ڕەشید و محەمەد ڕەشید حاج عۆمەر لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕفێندران.

چەتەکانی "پۆلیسی مەدەنی" دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی کورای جندرێس ٣ هاووڵاتیان ڕفاند. ئەو کەسانە پێشتر لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە ڕفێندرابوون و بە پێدانی پارە ئازادکرابوون.

لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤، چەتەکانی "جەبەهە ئەلشامییە"ی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، تەمام سەفور (٤٦ساڵ)یان لە شاری حومس ڕفاند، کە پێشتر لەلایەن تورکیاوە بە زۆر گەڕێندرابووەوە و داوای ١٥٠٠دۆلاریان لە بنەماڵەکەی کردبوو بۆ ئازادکردنی.

لە هەمان کاتدا ٢٢ پەنابەری سووری کە کارتی هاووڵاتی بوونی تورکیایان هەبووە، لە دەروازەی سنووریی عەزازەوە بە زۆر لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە گەڕێندرانەوە.