جەنگاوەرانی هەبەدەهە ٢ چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیری هەبەدەهە لە بورسا و کۆجاعەلی چالاکییان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) سەبارەت بە چالاکییەکانی دژی کودەتاکە زانیاری ڕاگەیاند:

"لە ئێوارەی ڕۆژی ٦ی تشرینی دووەم لە شەقامی ١٢ی ناوچەی مەحموودیەی ئینەگۆلی بورسا کارگەی مۆبیلیاتی بەسۆیان سووتاندووو و لە ئەنجامدا زیانێکی زۆر بە کارگەکە کەوت."

هەروەها لە شەوی ٦ی مانگ لە چایرۆڤای کۆجائێلی محاویلەی گەڕەکی نزیک بازاڕ سووتێنرا.

هەبەدەهە ڕایگەیاند چالاکییەکە لە دژی کودەتای دەسەڵات ئەنجامدراوە.