بزووتنەوەى شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان (هەبەدە) لەبارەی ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەو و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "لە ٤ی شوباتی ٢٠٢١دا لە دەورووبەری کاتژمێر ٢٣:٤٥ دا جەنگاوەرانی هەبەدەهە هاتووچۆی سەر رێگای بەی کۆز – عومرانییەى ئیستەنبول-یان داخست. جەنگاوەرەکانمان لەو چالاکییەدا مەشخەڵیان داگیرساند و فیشەکیان تەقاند و دروشمی 'بژی بەرخودانی زیندانەکان' یان وتەوە".
هەبەدەهە رایگەیاند، ئەوانەى لە زیندانەکاندان بۆ ئەمانەى، کە لە دەرەوەن بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن و راشیگەیاند، "ئەوان لە ژوورەوە لە ناو تێکۆشاندا جەستەى خۆیان پێشکەشکردووە، ئەوانەشى لە دەرەوەن دەبێت خاوەنداری لەو بەرخودانە بکەن، زیندانەکان لەگەڵ شەقامەکاندا بکەن بە یەک و بەشداری لە هەڵمەتی هەمەلایەنەی سەرکەوتنی زیندانەکان ببن. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە ژیان لە هەموو شوێنێکدا سڕ دەکەین و رایدەگەیەنین، لە دژی فاشیزم دەستدەکەین بە چالاکیی بەردەوامی بێسنوور".
ژ.ت