خانەوادە و پارێزەران داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن

خانەوادە و پارێزەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد داوایان کرد بە بۆنەی جەژنەوە سەردانی ئیمڕالی بکەن.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و مەزلۆم دینچی پارێزەری، عەلی کۆنار برایی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای هامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش، داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن.

خانەوادەکان داوایان لە داواکاری کۆماری بورسە کرد بۆ جەژنی رەمەزان سەردانی ئیمڕالی بکەن.

ف.ق