کەجەدەکە_ئە: شەڕ بەسەر گەلدا دەسەپێنرێت، وەرن لە گۆڕەپانەکان خاوەنداری لە ئیرادەمان بکەین

کەجەدەکە_ئە دەربارەی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان گوتی: "سیاسەتی شەڕ بەسەر گەلی کورددا دەسەپەنێرێت"، بانگەوازی لە گەل کرد لە گۆڕەپانەکان خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان بکەن.

دەستبەسەراگرتنی ئیرادە

کەجەدەکە_ئە دەربارەی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

کەجەدەکە_ئە ڕایگەیاند ئەم هەوڵە پێداگرییە لەسەر سیاسەتی شەڕ، گوتی: "ڕووبەڕووی واقیعێک دەبینەوە کە ماف و ئازادییە دیموکراتیکەکان لەناودەبرێن و سیاسەتی شەڕ لەسەر گەلی کورد دەسەپێنرێت".

کەجەدەکە_ئە بانگەواز لە هەمووان دەکات بڕژێنە گۆڕەپانەکان و ناڕەزایەتی دەرببڕن، گوتی: "هیچ هەوڵ و زۆردارییەک ناتوانن ڕێگە لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بگرن. دەبێت بزانرێت قسەکانی دیکتاتۆرە دەستبەخوێنەکان ئەردۆگان و باخچەلی، بێجگە لە فریودان هیچی تر نین.

پێویستە بزانرێت ئەو گۆشەگیرییەی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەیە، لە هەموو کوردستان تورکیا خۆی نیشان دەدات، پێویستە گەلەکەمان بە پێداگرییەوە خاوەنداری لە تێکۆشان بکات".