ڕێکخراوە یاساییەکان دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیان شەرمەزارکرد
ڕێکخراوە یاساییەکان دانانی قەیومییان لەسەر شارەوانی جولەمێرگ شەرمەزارکرد.
ڕێکخراوە یاساییەکان دانانی قەیومییان لەسەر شارەوانی جولەمێرگ شەرمەزارکرد.
دوای ئەوەی بە کودەتای قەیوم، دەسەڵاتدارێتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە دەستیبەسەر شارەوانی جولەمێرگدا گرت و هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ محمد سدیق ئاکشی دەستبەسەرکرد. لە دژی دانانی قەیوم هەڵوێست نواندن بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا پارێزەران لەشارەکانی ئەنقەر، ئیلح و ئەستەنبوڵ کۆبوونەوە و دانانی قەیومیان شەرمەزارکرد.
لە چالاکیەکاندا پارێزەران وێڕایی شەرمەزارکردنی سیاسەتی قەیوم ئاماژەیان بەوەدا دەسەڵاتداری هەروەک چۆن لە ڕابردوودا لە دژی ئیرادەی گەل وەستاوەتەوە، دیسانەوە بە دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ جارێکی تر یاسایی کردووتەوە بە ئامرازێک بۆ پێشێلکردنی ئیرادەی گەل بەکاریدەهێنێت.
لە بەشێکی تری چالاکیەکەدا پارێزەران بانگەوازییان لە سەندیکای پارێزەران کرد لە دژی ئەم ناحەقیانە هەڵوێستیان هەبێت و ئاماژەییان بەوەدا وەک پارێزەران لە دژی پێشلێکردنی یاسا دەوستنەوە.
چالاکیەکان بە وتنەوەی دروشمەکانی "بمرێ کۆیلایەتی، بژی ئازادی" بە کۆتاهات