كۆن-مه‌د: ئێمه‌ به‌ گیانی سه‌فه‌ربه‌ری به‌شداری له‌ رێپێوانی گه‌نجان ده‌كه‌ین

كۆن-مه‌د رایگه‌یاند "قۆناغێك كه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ رزگاری ئه‌و مسۆگه‌ر بكات، پاڵنه‌رێكی ئێمه‌یه‌ له‌ ژیان كه‌ دواناخرێت" و داوای له‌ هه‌مووان كرد كه‌ به‌شداری له‌ رێپێوانی درێژ بكه‌ن كه‌ له‌ ١١-١٦ ئه‌یلول ئه‌نجامده‌درێت.

كۆنفیدراسیۆنی كۆمه‌ڵگاكانی كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا (كۆن-مه‌د) بۆ رێپێوانی درێژمه‌ودای ١١-١٦ی ئه‌یلول به‌ دروشمی "بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی" كه‌له‌ شاری ئه‌سسه‌نی ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌ره‌و شاری ئاخن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بانگه‌وازی به‌شداریكردنی راگه‌یاند.

بانگه‌واه‌كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

"دژوارترین گۆشه‌گیری مرۆڤایه‌تی ٢٤ ساڵه‌ له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد رێبه‌ر ئاپۆ په‌یڕه‌و ده‌كرێت. به‌ گۆشه‌گیری له‌ ئیمراڵی هه‌موو گه‌لی كوردستان خراوه‌ته‌ ژێر گۆشه‌گیری و به‌ گۆشه‌گیری هه‌وڵ ده‌درێت گه‌لی كورد بێ هه‌ناسه‌ بكرێت. . رێبه‌ر ئاپۆ به‌ به‌رخودانی شكۆمه‌ندانه‌ی خۆی له‌ دژی سیستمی ئیمراڵ گه‌وره‌ترین تێكۆشان ده‌كات، ئیمراڵی بووه‌ته‌ ناوه‌ندی شه‌ڕ له‌ كوردستان. به‌هاوكاری هێزه‌ پیلانگێڕه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ده‌ولچه‌تی توركی فاشیست و ده‌سه‌ڵاتداری فاشیزمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ به‌ درێژه‌ان به‌ كۆنسێپتی له‌ناوبردن له‌ دژی گه‌لی كورد هه‌وڵ ده‌دات له‌ شه‌ڕی ئیمراڵیدا بگاته‌ ئه‌نجام. چالاكییه‌كانی "ئێوه‌ ناتوانن رۆژی ئێمه‌ تاریك بكه‌ن" كه‌ له‌ رۆژی یه‌كه‌می گۆشه‌گیرییه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد، به‌ هه‌موو جیهانی نیشاندا، كه‌ ژیانی به‌ بێ رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌سته‌مه‌. گۆشه‌گیری جیهانی له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ له‌ هه‌مان كاتدا گۆشه‌گیرییه‌ به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك كه‌ لایه‌نگری ئازادی و دیموكراسیه‌ ده‌سه‌پێنرێت و به‌رخودان له‌ دژی گۆشه‌گیری ئیمراڵی خه‌باتی هه‌ره‌ بنچینه‌یی و ئازادی و دیموكراسی سه‌رده‌مه‌. ئیتر هیچ لایه‌نێكی گۆشه‌گیری له‌ سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ كه‌ قبوڵبكرێت و بژیه‌نرێت بوونی نییه‌.

ده‌بێت ئیتر سیستمی ئیمراڵی له‌ناو ببرێت، قۆناغێك كه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و ئازادی ئه‌و مسۆگه‌ر ده‌كات هۆكار و پاڵنه‌ری ژیانی ئێمه‌یه‌ و دواناخرێت.

له‌ دژی ئه‌م شه‌ڕی پاكتاوكارییه‌، گه‌لی كورد له‌ هه‌ر گۆڕه‌پانێك كه‌ تیایدایه‌، له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی "كات كاتی ئازادی" تا ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری خۆی درێژه‌ به‌ به‌رخودان ده‌دات.

له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ له‌ ١١ی ئه‌یلول له‌ شاری ئه‌سسه‌نی ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌ پێشه‌نگایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی كوردستان له‌ ئه‌وروپا كاتژمێر ٠٩:٠٠ رێپێوانێكی درێژمه‌ودای ٦ رۆژه‌ ساز ده‌كرێت. ئامانجی رێپێوانی درێژ كه‌ بووه‌ته‌ نه‌ریتێكی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و گه‌نجانیه‌ كورد كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی جه‌سته‌یی له‌ وڵاتیان دابڕاون  له‌ ئه‌وروپا ده‌ژین، مسۆگه‌ركردنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ و بۆ دروستكردنی وشیارییه‌ له‌و باره‌وه‌.

رێپێوانی درێژ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی "بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ، وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی" ساز ده‌كرێت، به‌  زۆر شاری سه‌ر به‌ ویلایه‌تی نۆرس راین-وێستفالیا تێپه‌ڕده‌بێت.

وه‌ك كۆن-مه‌د ئێمه‌ سه‌ره‌تا هه‌موو ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆمان كه‌ سه‌ر به‌ فیدراسیۆنه‌كه‌مان فه‌د-مه‌دی نۆرس راین وێستفالیا (ئێن ئاڕ ده‌بڵیو)، هه‌روه‌ها بانگه‌وازمان بۆ هه‌موو گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه‌ به‌ رۆحی سه‌فه‌ربه‌ری خاوه‌نداری له‌ رێپێوانی درێژمه‌ودا، كه‌ به‌ پێشه‌نگایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی كوردستان له‌ ئه‌وروپا سازده‌كرێت، بكه‌ن".

هـ . ب